سوپای تورک و چەتەکانی گوندەکانی شێراوای عەفرین تۆپباران دەکەن

سوپای تورکی داگیرکەروچەتەکانی، گوندەکانی سەربە ناوچەی شێراوای عەفرین تۆپباران دەکەن.

لە بەردەوامی داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک وچەتەکانی لەعەفرین، سوپای داگیرکەری تورک وچەتەکانی گوندی بینە وئیقیبە-ی ناوچەی شێروای عەفرین تۆپباران دەکات. تائیستا دەربارەی زیانەکانی ئەو تۆپبارانانە هیچ زانیارییەک بڵاونەبووەتەوە.

گوندەکان هاووڵاتیانی خەڵکی عەفرینی تێدا دەژین و سوپای تورک بە بێ ڕەچاوکردنی گیانی هاووڵاتیان، گوندەکان تۆپباران دەکات.

داگیرکەران رۆژی ٢٨ی ئەیلوول گوندی برج قاس وکالۆتەپەی ناوچەی شێراوای عەفرین-یان تۆپبارانکرد.

ڕۆژی ٢٤ی ئەیلوول-یش سوپای داگیرکەری تورک وچەتەکانی گوندی باشمرێ-ی شێواوای عەفرینیان تۆپبارانکرد.

ک-ش