سوپای تورکی داگیرکەر لە شێراوای عەفرین هاووڵاتییەکى شەهید کرد
سوپای تورکی داگیرکەر و چەتەکانى گوندەکانى ناوچەى شێراواى عەفرین بۆردومان دەکەن و بەو هۆیەوە هاووڵاتییەک شەهید بووە و ٢ هاووڵاتیى تریش بریندار بوون.
سوپای تورکی داگیرکەر و چەتەکانى گوندەکانى ناوچەى شێراواى عەفرین بۆردومان دەکەن و بەو هۆیەوە هاووڵاتییەک شەهید بووە و ٢ هاووڵاتیى تریش بریندار بوون.
سوپای تورکی داگیرکەر و چەتەکانى گوندەکانى برج قاس و گوندی مەزن-یان بە چڕی تۆپباران و هاوەنبارانکرد.
لە ئەنجامى ئەو تۆپباران و هاوەنبارانەدا هاووڵاتییەک شەهید بوو. بەپێى زانیارییە سەرەتاییەکان ئەو هاووڵاتییەى بەهۆی بۆردومانى دەوڵەتى تورکی داگیرکەر و چەتەکانییەو شەهید بووە، ناوی مونزورە.
هەروەها لەو بۆردومانەدا تۆپێک بەر ماڵی هاووڵاتییەک کەوتوە و بەو هۆیەوە ژنێک و باوکی ئەو ژنە بە ناوەکانى شاهیدە نەبۆ-ی تەمەن ٣٥ ساڵ و نەبۆ مەمۆ-ی باوکیشی برینداربوون، کە خەڵگی گوندی بورج قەس-ن و دەشوترێت برینەکانیان قورسە.
سوپای تورکی داگیرکەر لە دوێنێ شەوەوە گوندەکانى باب و شەهباش بۆدرومان دەکات.
ر.م