سوپای تورکیا قوتابخانەکانی هەرێمی جندرێس بۆردمان ئەکات

فڕۆکەکانی سوپای داگیرکەری تورکیا دوێنی ئێوارە قوتابخانەی ناوەندی هەرێمی جندرێس-ی بۆردمان کرد.لە ئەنجامی ئەو بۆردمانەدە زیانی زۆر بەو قوتابخانەیە گەیشتووە .

دوێنی ئێوارە فڕۆکەکانی سوپای تورکیا قوتابخانەی شەهید ڕۆناهی-یان لە ناوەندی جندرێس بوردمان کرد،لە ئەنجامی ئەو بۆردمانە بەشێکی زۆر لەو قوتابخانەیە کە ناو چووە .

ئەو قوتابخانەیە ٤٠٠ خوێندکار تێیدا وانەیان ئەخوێد کە دوای ئەو بۆردمانە چی دیکە ناتوانرێت پرۆسەی خوێندنی تێدا بەڕیوە بچێت  و پێویستی بە سەرلە نوێ ساز کردنەوە هەیە.