سوپای تورکیا لە جندرێس کۆمەڵکوژییەکى ترى ئەنجامدا

سوپای تورکى داگیرکەر لە ٤٥هەمین ڕۆژی هێرشە داگیرکارییەکەدا بۆ سەر عەفرین، لە ناوچەی جندرێس کۆمەڵکوژییەکى ترى ئەنجامدا و چەندین هاووڵاتیى شەهید و برینداربوون.

 

سوپاى تورکیای داگیرکەر بە بەردەوامیى هێرش دەکاتە سەر ماڵ و خانووى هاووڵاتیانى عەفرین. سوپاى داگیرکەرى تورکیا سەدان هاووڵاتیى عەفرینى لە ٤٥ ڕۆژى ڕابردوودا کوشتووە. ئەمڕۆش لە ناوچەى جندرێس کۆمەڵکوژییەکى ترى ئەنجامدا.

بەپێى ئەو زانیاریانەى بە دەستمان گەیشتوون، فڕۆکە جەنگییەکانى تورک ناوچەى جندرێس-یان بۆردومان کردووە و بەو هۆیەوە ژمارەیەکى زۆر هاووڵاتى شەهید و برینداربوون، بەڵام تا ئێستا ژمارەى شەهید و بریندارەکانى ئەو بۆردومانە بە ڕوونى نازانرێت.

پەیامنێرمان لەو ناوچەیە ڕایگەیاند، ژمارەیەکى زۆر هاووڵاتى بوون بە ژێر داروپردوى خانووە ڕووخاوەکانەوە.

هەروەها ئاژانسى هەواڵى فورات ڤیدیۆى ئەو بۆردومان و وێرانکارییەى ئەمڕۆى سوپاى تورکیى بەربەری بۆ سەر جندرێسى تۆمار کردووە.

ر.م