سوپای تورکیا لە عەرفین هێڵەکانی پێوەندی کردە ئامانج

سوپای داگیرکەری تورکیا بەردەوامە لە بۆردمانی سەرچاوەکانی ژیانی ڕۆژانەی گەلی عەفرین ، ئەمڕۆ سوپای داگیرکەری تورکیا بورجەکانی ئینترنێت و تەلەفونی لە عەفرین کردە ئامانج. بەو هۆیەوە هێڵەکانی پەیوەندی لە عەفرین پچڕاوە.

سوپای تورکیای داگیرکەر بۆ ئەوەی هەواڵی ئەو کۆمەڵکوژییانەی کە لە عەفرین ئەنجامیان دەدا نەگاتە دەرەوە، پەیوەندیی تەلەفۆنی و ئینتێرنێتی عەفرینی بڕی.

جێگای ئاماژەیە، کە لە هێرشەکانی دوێنی سوپای داگیرکەری تورکیا  زیاتر لە ٤٠ هاوڵاتی شەهید بوون، هەروەها ئەمڕۆش کاروانێکی هاوڵاتیانی عەفرینی کە بەنیاز بوون خۆیان بگەێننە هەرێمی شەهبا  کردە ئامانج، کە لەئانجامی ئەو هێرشەدا بەدەیانهاووڵاتی شەهید و بریندار بوون.

ک-ش