سوپای تورکیای داگیرکەر، منداڵێکی ٥ساڵانی کوشت
لە ئەنجامی هێرشەکانی سوپای داگیرکەری تورکیا بۆ ناوچەی ماباتا-ی عەفرین منداڵیکی تەمەن ٥ ساڵان شەهید بوو.
لە ئەنجامی هێرشەکانی سوپای داگیرکەری تورکیا بۆ ناوچەی ماباتا-ی عەفرین منداڵیکی تەمەن ٥ ساڵان شەهید بوو.
ئەمە ٣٦ ڕۆژە کە سوپای داگیرکەری تورکیا بە شێوازێکی بێ سەروبەر شوێنە مەدەنییەکان تۆپ باران ئەکات، بە پێی ئامارە فەرمیەکان تا ئیستا ٢٠٠ هاوڵاتی مەدەنی شەهید و بەسەدانیش بریندار بوون.
سوپای تورکیای داگیر کە لە سەر فەرمانی ئەردۆغان کە ئەیگوت ژن یا منداڵ فەرق ناکات ، ئەبێت ئێمە بەردەوام بین، دەستیان داوەتە کۆمەڵکوژکردنی گەلی مەدەنی عەفرین.
لە گوندی قانترێ-ی ناوچەی ماباتا-ی عەفرین لە ئەنجامی هێرشی سوپای تورکیا منداڵێکی تەمەن ٥ ساڵان بووە قوربانی.