سوپای داگیرکەر کەنیسەیەکی کردە ئامانج

کەمێک لەمەوبەر تۆپخانەکانی سوپای داگیرکەری تورک و چەتەکانی، کەنیسەی مریم عەزرا-ی سریانەکان و ئەرتۆدۆکسەکانیان لە گوندی تەل جیهان لە باکوری رۆژئاوای ترپە سپی کردە ئامانج. بەو هۆیەوە زیانی زۆری پێکەوت.

بەگوێرەی هەواڵێک لە ئاژانسی هەواڵی هاور بڵاو کراوەتەوە، کەنیسەی مریەم عەزرا لە گوندی تەل جیهان کە ٦ کیلۆمەتر لە شارەدێی ترپەسپی دوورە بەهۆی تۆپبارانی ڕاستەوخۆ لەلایەن سوپای داگیرکەری تورکەوە زیانێکی زۆری بەرکەوتووە.

ئەم کەنیسەیە پێشتریش چەندین جار لەلایەن تۆپخانەکان و دۆشکەکانی سوپای تورکی داگیرکەر لەسەر سنوور ڕووبەڕووی تۆپباران و تەقەلێکردن بوەتەوە.

ف.ق