سوپای داگیرکەری تورک بەردەوامە لە پێشێلکردنی ئاگربەست وهێرش دەکات
هێرشی سوپای داگیرکەری تورک و چەتەکانی بۆسەرگوندەکانی گرێ سپی بەردەوامە. لە ئەنجامی ئەوهێرشانەدا ٨شەڕڤانی قەسەدە شەهید بوون و١١ی تریش برینداربوون.

هاوکات شەڕڤانانی قەسەدە وڵامی هێرشەکانیان دایەوە و لەئەنجامدا ١١ سەربازی سوپای داگیرکەری تورک و چەتەکانی کوژراون .
ئاژانسی هەواڵی هاوار بڵاوی کردەوە، سوپای داگیرکەری تورک و چەتەکانی ئێوارەی ئەمڕۆ بە تانک و زرێپۆشەوە هێرشیان کردوەتە سەر گوندەکانی واستە، کافیا، ئیباد کە دەکەونە باشوری شارەدێی گرێ سپی.
ئەوە ڕاگەیاندراوە کە لە دەرەنجامی هێرشکردنەکەدا ٣ شەڕڤانی هێزەکانی سوریای دیموکراتیک- قەسەدە شەهید بوون و ٧ی دیکەش بریندار بوون.
پەیامنێری ئاژانسی هاوار ئەوەشی ڕاگەیاندووە، شەڕی سەخت لەنێوان شەڕڤانانی قەسەدە و سوپای داگیرکەری تورک و چەتەکانی روویدا، لە دەرەنجامی ئەو پێکدادانەش ٥ شەڕڤان شەهید بوون و ٤ شەڕڤانی دیکەش بریندار بوون.
هەروەها سەرچاوەیەکی سەربازی بە ئاژانسی هاواری راگەیاندووە، لە دەرەنجامی ئەو هێرشە و پێکدادانەکان گورزی قورس لە هێزە داگیرکەرەکان دراوە، ئەوەشی پشتڕاست کردوەتەوە کە ١١ ئەندامی سوپای تورک و چەتە داگیرکەرەکان کوژراون، هەورەها لە گوندی واستە شەڕڤانان ئۆتۆمبیلێکی سەربازیان تێکشکاندووە.
تا ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، فڕۆکەی چاودێری بە ئاسمانی ناوچەکە دەسوڕێنەوە.
ک-ش