سوپای داگیرکەری تورکیا بە خەستی جندریس ، تۆپباران دەکات

هێرشی هەمە لایەنەی سوپای داگیرکەری تورکیا بۆسەر هەریمی عەفرین ٤٦ ڕۆژە بەردەوامە، سوپای داگیرکەری تورکیا وچەتاکانی بە هەمو جۆرە چەکێکی قورس و بەکەڵک وەر گرتن لە فڕۆکەی جەنگی هێرشی هەرێمی عەفرین ئەکەن.

سوپای تورکیا چەند ڕۆژە هێرشەکانی ئاسمانی و وشکانی خۆی بۆ سەر ناوچەی جندرێس-ی عەفرین چرکردووەتەوە، و بە خەستی ناوچەی جندرێس تۆپباران دەکات.

هەروەها لە گوندی سینکا-ی ناوچەی شێرا-ی عەفرین لە نێوان شەڕڤانانی یەپەگە و سوپای داگیرکەری تورکیا شەڕێکی سەخت لەئارادایە.