سوپای سووریا ٩٥%ی غووته‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی كۆنتڕۆڵ كرد
بانگه‌شه ده‌كرێت كه سوپای سووریا نزیك بووه‌ته‌وه له كۆنتڕۆڵكردنی ته‌واوه‌تیی هه‌رێمی غووته‌ی ڕۆژهه‌ڵات كه له مانگی شوباته‌وه ئۆپه‌راسیۆنی لێ ئه‌نجام ده‌دات.
بانگه‌شه ده‌كرێت كه سوپای سووریا نزیك بووه‌ته‌وه له كۆنتڕۆڵكردنی ته‌واوه‌تیی هه‌رێمی غووته‌ی ڕۆژهه‌ڵات كه له مانگی شوباته‌وه ئۆپه‌راسیۆنی لێ ئه‌نجام ده‌دات.
به‌پێی لێدوانی به‌رپرسانی سوپای سووریا، زۆرێك شار و شارۆچكه‌ی هه‌رێمی غووته‌ی ڕۆژهه‌ڵات كه ده‌كه‌وێته ڕۆژهه‌ڵاتی شاری شام٠ی پایته‌ختی سووریا، كۆنتڕۆڵ كراون. هاوكات ڕێكخراوی چاودێری مافه‌كانی مرۆڤ له سووریا كه ناوه‌نده‌كه‌ی له له‌نده‌نه ده‌ستنیشانی ده‌كات كه لایه‌نی كه‌م ٩٤%ی هه‌رێمه‌كه له لایه‌ن سوپای سووریا كۆنتڕۆڵكراوه.
به‌پێی هه‌واڵێكی ئاژانسی هه‌واڵی سانا كه ئاژانسی فه‌رمی حكوومه‌تی سووریایه، غووته‌ی ڕۆژهه‌ڵات بووه‌ته دوو پارچه و یهكینهچهكدارهكانی به‌شی ڕۆژئاوا به ئۆتۆبوس له هه‌رێمه‌كه چوونه‌ته ده‌ره‌وه. هه‌روه‌ها ده‌ستنیشان كراوه كه زۆرینه‌ی ئه‌و كه‌سانه له گرووپهئیسلامییه جیهادییهكانن و ڕوویان له ناوچه‌ی ئیدلب كردووه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان ده‌رباره‌ی شه‌ڕی هه‌رێمی غووته‌ی ڕۆژهه‌ڵات، له ئه‌نجامی ئۆپه‌راسیۆنی سوپای سووریا له دژی گرووپهئیسلامییه جیهادییه‌كاندا، تا ئێستا لایه‌نی كه‌م هه‌زار و ٦٠٠ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و زیاتر له ١٣٠ هه‌زار هاوڵاتیی سیڤیلیش له هه‌رێمه‌كه كۆچیان كردووه.
s.m