سیناتۆرانى ئەمریکى سەردانى منبج - یان کرد
شاندێک لە ئەندامى سینات (ئەنجوومەنى پیرانی) ئەمریکا سەردانى شارى منبج-یان کرد.
شاندێک لە ئەندامى سینات (ئەنجوومەنى پیرانی) ئەمریکا سەردانى شارى منبج-یان کرد.
ئاژانسى هەواڵى هاوار بڵاویکردەوە، شاندێک لە سیناتۆرانى کارۆلیناى باشووری و حیزبى کۆماری سەردانى منبج-یان کرد، کە تورکیا هەڕەشەى داگیرکردنى دەکات.
شاندەکە پێکهاتووە لە لیندزی ئۆلین گراهام سیناتۆری کارۆلیناى باشوور و ئەندام لە حیزبى کۆماریى ئەمریکا، سیناتۆر جین شەهین, شاندەکە لە بەردەم بیناى ئەنجومەنى مەدەنیى منبج و لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیى ئەنجوومەنى مەدەنیى منبجەوە پێشوازییان لێکرا.
شاندەکە لەگەڵ فاروق ماشی هاوسەرۆکى ئەنجوومەنى یاسادانانى منبج، محەمەد شێخۆ هاوسەرۆکى ئەنجوومەنى بەڕێوەبردن، ئیبراهیم قەفتان سەرۆکى حیزبى پێشکەوتوخوازی سوریا و محەمەد ئەبو عادل فەرماندەى ئەنجوومەنى سەربازیى منبجەوە چوونە ناو بازاڕی منبج و گوێیان لە بۆچوون و داواى هاووڵاتییانى منبج گرت.
شاندە ئەمریکییەکە رایگەیاند، هاوکارییەکانى ئەمریکا بەردەوام دەبێت بۆ دابینکردنى ئارامی و ئاسایشی منبج.
ر.م