سەرێ کانی بەرخۆدان دەکات و شەڕ و پێکدادان لە چەند گەڕەکێکیدا بەردەوامە

پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی هاوار لە ناو سەرێ کانی رایگەیاندووە، شەڕڤانانی هێزەکانی سوریای دیموکرات هێشا لەناو سەرێ کانین.

لە هەواڵەکەی ئاژانسی هاواردا هاتووە، هێشتا شەڕڤانانی هێزەکانی سوریای دیموکرات لە سەرێ کانین و بەرخۆدانێکی قارەمانەنە دەکەن، هاوکات شەڕ و پێکدادان لە چەند گەڕەکێک بەردەوامە.

پەیامنێرەکەی هاوار ئەو هەواڵانەی سوپای تورکیاشی بەدرۆ خستوەتەوە کە گوایە سەرێ کانی داگیر کرابێت، چونکە خۆیان لەناو شارەکەوە هەواڵ دەنێرن.

هەورەها ئاماژەی بەوەش کردوە فڕۆکە شەڕخوازەکانی دەوڵەتی تورک و و تۆپخانەکانیان، بە چڕی شارەکە بۆردومان دەکەن.

ف.ق