شارەوانییەکانی سوێد، کەمپەینێکی یارمەتیدانیی عەفرین-یان ڕاگەیاند

شارەوانی شاری 'ئاڤەستا'ی سەر بە هەرێمی 'دالارنا'ی سوێد، ڕایگەیاند: لە سەرتاسەری سوێد دەستدەکەین بە هەڵمەتێکی یارمەتیدانی عەفرین کە کەوتۆتە بەر شاڵاوی داگیرکاری دەوڵەتی تورکیا و چەتەکانی بەناو سوپای ئازادی سووریا

 

شاندێک لە ناوەندی کۆمەڵگەی دێموکراتی ئاڤەستا، بە هۆکاری هێرشەکانی تورکیاوە بۆسەرعەفرین، دیدارێکیان لەگەڵ ئەندامان و بەڕێوەبەرانی شارەوانی ئەنجام دا.

یەکەم کۆبوونەوە لە بینای شارەوانی پێکهات و سەرەڕای بنەماڵە عەفرینییەکان، شۆڕشگێڕانی تورکیا و بەڕێوەبەرانی ناوەندی کۆمەڵگەی دێموکراتی کورد-ئاڤەستا-ش بەشداریان تێدا کرد.

شاندەکە، باسی هۆکارەکانی هێرشی تورکیایان بۆ سەر عەفرین بۆ شارەداری شاری ئاڤەستا(ئیساکسۆن) کرد، وێنەی ئەو هاوولاتییە مەدەنییانەی کە بەهۆی ئەو هێرشانەوە گیانیان لە دەستداوە، پێشانی ناوبراو دا و داوایان لێکرد کە لەدژی ئەو پەلاماردانەی تورکیا کە بە مەبەستی کۆمەڵکوژی ئەنجامی دەدات، بکەوێتە هەوڵدانەوە.

دووهەمین کۆبوونەوە لەدوای یەک هەفتە و لە ناوەندی کۆمەڵگەی دێوکراتیی کورد-ئاڤەستا، ئەنجامدرا.جیا لە ئیساکسۆن شارەداری ئاڤەستا، پەرلەمانتەرێکی پارتیی سۆسیال دێموکرات بەناوی 'پاتریک ئەنگسترۆم'یش بەشداری لە کۆبوونەوەکەدا کرد.

لەو دیدارەدا ڕێککەوتن لەسەر ئەوەی بەمەبەستی هاوکاری کردنی عەفرین، کەمپەینێک ڕابگەیەنن. ئیسساکسۆن، بەیاننامەیەکی پشتگیری بنووسێت و ئەو بەیاننامەیە بۆ هەموو شارەوانییەکانی سوێد بنێردرێت و داوا لە شارەدارەکان بکرێت کە وژۆی خۆیانی لەسەر دەن.

هەروەها بڕیاردرا بۆ ئەوەی کەمپەینی کۆکردنەوی واژۆ زیاتر کاریگەر بێت، وتارێکیش بنووسرێت و بۆ مێدیاکانی هەرێمەکە بنێردرێت. شاندک لە ئاڤەستاوە سەردانی پەرلەمان بکات و لەگەڵ پەرلەمانتەرەکان چاوپێکەوتن ئەنجام بدات.