شاندێکى پێکهاتوو لە کەسایەتییە ئایینى و سیاسییەکانى باشوور بەرەو عەفرین کەوتنەڕێ

شاندێکی پێکهاتوو لە کەسایەتییە ئایینى و سیاسییەکانى باشوورى کوردستانەوە بۆ پشتیوانیکردن لە بەرخۆدانى سەردەم بەرەوە عەفرین کەوتنەڕێ.

 

پشتیوانیى باشووری کوردستان بۆ بەرخۆدانى عەفرین بەردەوامیى هەیە. بۆ عەفرین لە هەموو شوێنێک چالاکى ئەنجام دەدرێت. بۆ پشتیوانیکردن لە بەرخۆدانى عەفرین ئێستاش شاندێکى پێکهاتوو لە ٢٥ کەسایەتیى ئایینى زەردەشتى، مسوڵمان، مەسیحی، کاکەیى و هەروەها کەسایەتیى هەورامی، پێشمەرگەى دێرین و سیاسى بەرەو عەفرین کەوتنەڕێ.

لەو شاندەدا نوێنەرانى حزبى شیوعی، تەڤگەرى ئازادی، یەکێتیى نیشتمانى، بزووتنەوەى گۆڕان و کۆنگرەى نەتەوەیى بەشدارن.

شاندەکە لەگەڵ خۆیاندا چادر، دەرمان و پێداویستیى منداڵان بۆ عەفرین دەبن.

شاندەکە لە دواى ئەوەى گەیشتە دەروازەى سنووریى پێشخابور و لەوێیەوە پەڕینەوە لە دەروازەى سنووریى سێمێلکاوە دەچنە ڕۆژئاواى کوردستان.

شاندەکە لە دواى ئەوەى گەیشتە ڕۆژئاواى کوردستان کۆنفڕانسێکى ڕۆژنامەنووسى دەبەستێت.

ر.م