شاندەکەى باشوور سەردانی شەهیدگەی دەلیل سارۆخانی قامیشلو-یان کرد

شاندێکی پێکهاتوو لە کەسایەتییە ئایینى و سیاسییەکانى باشوورى کوردستان کە بۆ پشتیوانیکردن لە بەرخۆدانى سەردەم بەرەوە عەفرین بەڕێکەتبوون داوی گەیشتنیان بۆ شاری قامیشلو.

شاندێکی پێکهاتوو لە کەسایەتییە ئایینى و سیاسییەکانى باشوورى کوردستان کە بۆ پشتیوانیکردن لە بەرخۆدانى سەردەم بەرەوە عەفرین بەڕێکەتبوون داوی گەیشتنیان بۆ شاری قامیشلو.

شاندەکە ئەمڕۆ ئەمڕۆ سەردانی شەهیدگەی شەهید دەلیل سارۆخانیان کرد ، و تاجە گوڵینەی ڕێزلێنانیان  لە سەر گڵکۆی شەهیدان دانا.

پشتیوانی باشووری کوردستان بۆ بەرخۆدانى عەفرین بەردەوامیى هەیە. بۆ پشتیوانیکردن لە بەرخۆدانى عەفرین ئێستاش شاندێکى پێکهاتوو لە ٢٥ کەسایەتیى ئایینى زەردەشتى، مسوڵمان، مەسیحی، کاکەیى و هەروەها کەسایەتیى هەورامی، پێشمەرگەى دێرین و سیاسى بەرەو عەفرین کەوتنەڕێ.

لەو شاندەدا نوێنەرانى حزبى شیوعی، تەڤگەرى ئازادی، یەکێتیى نیشتمانى، بزووتنەوەى گۆڕان و کۆنگرەى نەتەوەیى بەشدارن.

شاندەکە لەگەڵ خۆیاندا چادر، دەرمان و پێداویستیى منداڵان بۆ عەفرین دەبن.