هێرشەکانی سوپای داگیرکەری تورکیا بۆسەرعەفرین پێ ناوەتە ٥٣مین ڕۆژی خۆی و گەلی کورد لە دژی ئەو هێرشە دڕندانەی سوپای تورکیا لە دەوری عەفرین یەکیەتی خۆی بتەو دەکات.
شاندێکی باشووری کوردستان کە پیکهاتوون لە کەسایەتییە ئائینیەکان، ئەندامانی کەنەکە، و نوینەرانی پارت ولایەنەسیاسییەکانی باشووری کوردستان ، سەرەڕای هێرشەکانی سوپای تورکیا بۆسەرعەفرین ، خۆیان گەیان واری بەرخۆدان، و پشتگیری خۆیان و گەلی باشووریان بۆ بەرخۆدانی عەفرین دووپات کردوە.
هاوسەرۆکی کانتۆنی عەفرین(دکتۆر سلێمان شێخ عیسا)، هاوسەرۆکی پەیەدە( عایشە حەسو)،هاوسەرۆکی تەڤ-دەم( ئاسیە عەبدووڵا)،هاوسەرۆکی ئەنجومەنی دامەزرێنەری فیدراسویۆنی ناکووری سووریا( هەدیە یوسف) و ڕێوەبەری کانتۆنی عەفرین پێشوازییان لە ساندەکەی باشوور کرد.
شاندەکە دوای ئەوەی کە سەردانی شەهیدگەی (ئەڤێستا خابور)یان کرد ، لە بەردەم ئەنجومەنی یاسادانانی کانتۆنی عەفرین بە بەشداری میدیاکان و دەزگاکانی ڕاگەیاندن، ڕاگەیاندنێکیان دا.
هاوسەرۆکی کانتۆنی عەفرین ، دکتۆرسلێمان عیسا، لە دەسپێکدا بەخێر هاتنی شاندەکەی کرد و دواتر لە سەر ناوی دیوانی کەنەکە( شوکرولا موحەمەد ئەمین) قسەی کرد؛ و بەرخۆدانی گەلی عەفرینی بەرز نرخاند و وتی: ئێمە هاتبووین کە ورە بەئێوە بدەین بەڵام بە چاوی خۆمان دیمان کە ئێوەن سەرچاوەی ورە و ئیرادە، و ئێوەن کە ورە بە ئێمە ئەبەخشن.
ک-ش