شه‌ڕڤانێكی دیكه‌ی یه‌په‌گه خۆی فیدای عه‌فرین كرد
شه‌ڕڤانێكی دیكه‌ی یه‌په‌گه له گوندی قزلباش-ی سه‌ر به ناوچه‌ی بلبلێ چالاكییه‌كی فیدایی ئه‌نجامدا و شه‌هید بوو.
شه‌ڕڤانێكی دیكه‌ی یه‌په‌گه له گوندی قزلباش-ی سه‌ر به ناوچه‌ی بلبلێ چالاكییه‌كی فیدایی ئه‌نجامدا و شه‌هید بوو.
له دژی هێرشه‌كانی سه‌ر عه‌فرین و داگیركاریی ده‌وڵه‌تی توركیا و چه‌ته‌كانی، به‌رخۆدانی بێ وێنه‌ی شه‌ڕڤانانی هێزه‌كانی سووریای دیموكراتی - قه‌سه‌ده، یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل - یه‌په‌گه و یه‌كینه‌كانی پاراستنی ژن - یه‌په‌ژه به‌رده‌وامه.
ئه‌مڕۆ شه‌ڕڤانی یه‌په‌گه پۆڵات عه‌فرین له گوندی قزلباش-ی سه‌ر به ناوچه‌ی بلبلێ-ی هه‌رێمی عه‌فرین هه‌تا كۆتایی به ڕۆحێكی فیدایی شه‌ڕ ده‌كات، دواتر له‌نێو هێزه‌كانی دوژمن‌دا خۆی ده‌ته‌قێنێته‌وه.
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی یه‌په‌گه ڕایگه‌یاند، شه‌ڕڤانی یه‌په‌گه پۆڵات عه‌فرین هه‌تا دوایین گوله خۆی ڕاگرتووه.
«هاوڕێی ئێمه پۆڵات عه‌فرین له‌سه‌ر جیهاز له‌گه‌ڵ هاوڕێكانی خۆی قسه ده‌كات و بڕیارداری خۆی بۆ چالاكیی فیدایی ڕاده‌گه‌یه‌نێت و بۆمبه‌كانی خۆی به‌سه‌ر خۆیدا ده‌ته‌قێنێته‌وه و شه‌هید ده‌بێت.»
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی یه‌په‌گه ڕاشیگه‌یاند، له ماوه‌یه‌كی نزیكدا زانیاری زیاتر و ناسنامه‌ی ته‌واوی ئه‌و شه‌ڕڤانه بۆ ڕای گشتی بڵاوده‌كه‌نه‌وه.
s.m