شه‌ڕڤانێكی یه‌په‌گه بۆ ئه‌وه‌ی به دیل نه‌گیرێت، خۆی فیدا كرد
شه‌ڕڤانێكی یه‌په‌گه له كاتی شه‌ڕ دژی سوپای توركیای داگیركه‌ر، بۆ ئه‌وه‌ی به دیل نه‌گیرێت، گیانی خۆی فیدا كرد.
شه‌ڕڤانێكی یه‌په‌گه له كاتی شه‌ڕ دژی سوپای توركیای داگیركه‌ر، بۆ ئه‌وه‌ی به دیل نه‌گیرێت، گیانی خۆی فیدا كرد.
به‌پێی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ له هه‌رێمی عه‌فرین، شه‌ڕڤانێكی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل - یه‌په‌گه له ناوچه‌ی جندرێسی عه‌فرین، هه‌تا كۆتایی له دژی سوپای توركیای داگیركه‌ر و چه‌ته‌كانی شه‌ڕی كردووه، دواتر بۆ ئه‌وه‌ی به دیل نه‌گیرێت، له‌نێو سه‌ربازه‌كانی توركیای داگیركه‌ر خۆی ته‌قاندۆته‌وه و چالاكیی فیدایی ئه‌نجامداوه.
سه‌رچاوه‌كانی یه‌په‌گه ڕایانگه‌یاند، دواتر زانیاری زیاتر ده‌رباره‌ی چالاكییه‌كه‌ی ئه‌و شه‌ڕڤانه، له لایه‌ن یه‌په‌گه بۆ ڕای گشتی بڵاوده‌كرێته‌وه.
هێزه‌كانی سووریای دیموكراتی - قه‌سه‌ده كه یه‌په‌گه\یه‌په‌ژه له پێكهاته سه‌ره‌كییه‌كانیه‌تی، له دوایین ڕاگه‌یه‌ندراویدا كه ئه‌مڕۆ بڵاویكرده‌وه ڕایگه‌یاندبوو: شه‌ڕی سه‌خت له هه‌رێمه‌كه به‌بێ ناوبڕ به‌رده‌وامه. سوپای توركیای داگیركه‌ر و چه‌ته‌كانی هاوپه‌یمانی بۆردومان و تۆپبارانی هه‌رێمه‌كه ده‌كات و هاوڵاتیانی سیڤیل ده‌كاته ئامانج. قه‌سه‌ده ڕاشیگه‌یاندبوو له‌نێوان شه‌ڕڤانان و هێزه‌كانی داگیركه‌ر شه‌ڕێكی سه‌خت له ئارادایه.
s.m