شەهیدێکی بەرخۆدانی شەرەف بە دروشمەوە بەخاک سپێردرا

شەهیدێکی بەرخۆدانی شەرەف بەناوی عومەر بەری (موراد سەرێکانی) بە دروشمەوە بەخاک سپێردرا.

سەدان کەسی دانیشتووی ناوچەی دربێسی تەرمی شەهید عومەر بەری (موراد سەرێکانی) کە لە بەرخۆدانی سەرێکانیدا شەهید بوبوو، لەبەردەم ئەنجومەنی بنەماڵەی شەهیدان لە ناوچەکە وەرگرتەوە و ڕوویان کردە گۆڕستانی شەهید رۆستەم جوودی لە گوندی بەرکەڤرێ.

لە گۆڕستانەکە مەراسیم بە خولەکێک ڕێزگرتن دەستیپێکرد. دواتر یەکێک لە فەرماندەکانی هێزەکانی سوریای دیموکراتیک (قەسەدە) بەناوی محەمەد نەبی کۆتی قسەی کرد و بەرخۆدانی شەڕڤانانی قەسەدەی لەدژی داگیرکەریی دەوڵەتی تورک بۆ سەر هەرێمەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریای بەرز نرخاند.

کۆتی لە وتەکانیدا ئاماژەی بەوە کرد کە هێرشەکانی سوپای تورک بۆ سەر هەرێمەکە هەموو پێکهاتەکان دەکاتە ئامانج و بەم شێوەیە بەردەوامی بە قسەکانیدا: "لەدژی داگیرکەریی دەوڵەتی تورک، پێویستە هەموومان پشتیوانی شەڕڤانانی قەسەدە بکەین".

عەدنان بەری، بەناوی بنەماڵەی شەهید موراد وتەیەکی پێشکەش کرد و ئاماژەی بەوە کرد کە هەر لە سەرەتای بەشداریکردنەکەی، شەهید عومەر هیوای شەهیدبوونی هەبوو. هەروها ئەوەشی ڕایگەیاند، بنەماڵەی شەهید ڕێگەی ڕۆڵەکەیان بەردەوام دەکەن و بەردەوام دەبن لە دژایەتی داگیرکەران.

دواتر بەڵگەی شەهید لە لایەن هۆژین جرێس، ئەندامی ئەنجومەنی بنەماڵەی شەهیدانەوە خوێندرایەوە و ڕادەستی بنەماڵەی شەهید کرا. لە کۆتاییدا تەرمی شەهید لەناو دروشمەکانی بەرخۆدان و شەڕڤانان لە گۆرستانی شەهید رۆستەم جوودی بەخاک سپێردرا.

ف.ق