شەڕ و بۆردمان لە عەفرین بەردەوامە
فڕۆکە جەنگییەکانى سوپای تورکیای داگیرکەر بە چڕى دەستیان کردووەتەوە بە بۆردومانکردنى ناوەندی عەفرین و دەورووبەری.
فڕۆکە جەنگییەکانى سوپای تورکیای داگیرکەر بە چڕى دەستیان کردووەتەوە بە بۆردومانکردنى ناوەندی عەفرین و دەورووبەری.
ماوەی ٥٠ ڕۆژە سوپاى داگیرکەرى تورکیا و چەتەکانى بەرەى نوسرە و داعش بەردەوامن لە هێرشکردنە سەر عەفرین و تاوەکو ئێستا زیاتر لە ٢٠٠ هاووڵاتیى مەدەنیى عەفرینیان کوشتوە و نزیکەى ٧٠٠ هاووڵاتیى تریشیان بریندار کردووە.
لە گوندی خەلتای سەربە ناوەندی عەفرین، شەڕی سەخت بەڕێوەدەچێت.
بەگوێرەی سەرچاوەکان لە عەفرینەوە، لە دەوروبەری گوندی خەلتا-ی سەربە ناوەندی عەفرین لە نێوان شەڕڤانان و هێزە داگیرکەرەکاندا شەڕی زۆر سەخت لە ئارادایە.