شەڕڤانانی یەپەژە؛ ئێمە بڕیاری سەرکەوتنمان داوە
شەڕڤانانی یەکینەکانی پاراستنی ژنان-یەپەژە؛ ئێمە جیا لە سەرکەوتن، هیچ شتێکی دیکە قەبووڵ ناکەین
شەڕڤانانی یەکینەکانی پاراستنی ژنان-یەپەژە؛ ئێمە جیا لە سەرکەوتن، هیچ شتێکی دیکە قەبووڵ ناکەین
شەڕڤانانی یەپەگە/یەپەژە-ی بەرەی شێی، لە عەفرین، دەڵێن کە ئێمە لە بەرانبەر درندەیی سوپای تورکیا و چەتەکان کە بە هەمووجۆرە چەکێک هێرش دەکەنە سەرزێد و نیشتیمانی ئێمە ڕاوستاوین و ئیرادەی خۆمان لە بەرخۆدانی (سەردەم)دا پێشانی هەموو جیهانیان دا.
شەڕڤانان ڕایانگەیاند کە ئەوان هێزو ئیرادەی خۆیان لە گەلی خۆڕاگری عەفرین وەردەگەن.
شەڕڤانانی یەپەژە/یەپەگە-ی بەرەی شێی لە عەفرین کە لەبەرانبەر هیرشی داگیرکارانەی سوپای تورکیا وەستاونەتەوە، بۆ ئاژانسی هاوار-ئانها قسەیان کرد و وتیان ؛ کە ''ئەوان خەریکی نووسینەوەی چیرۆکێکی مێژوویین".
ڤیان سۆران، شەڕڤانی یەپەژە، قسەی بۆئازانسی هاوارکرد و وتی: ''ئێمە لە هەمبەر داگیرکاری تورکیادا، بەرخۆدانییەکی ئەفسانەیی دەکەین. ئەوەش لە سایەی گەلی خۆمانەوەیە. چونکە گەل سەرچاوەی ڕۆحییە و جۆش و مۆڕاڵی ئێمەیە. ئەردۆغان لەدژی گەلێکی شۆڕشگێڕ شەڕی ڕاگەیاندووە. ئێمەش دەڵێین چی دەبێ با ببێ، ئێمە عەفرین دەپارێزین.
ستێرک جودی، دەڵێ: ''ئێمە لێرە لە بەرانبەر هێرشەکاندا پارێزگاری لە دانیشتووانی هەرێمەکە دەکەین. ئەردۆغان باش دەزانێ کە کۆتایی خۆی و حکوومەتەکەی لەسەر دەستی ئێمە دێت. هەربۆیە بە قورسترین و پێشکەوتووترین چەکەکان هێرش دەکاتە سەر ئێمە. با هەرکەس بزانێ کە ئێمە شکست قەبووڵ ناکەین، بڕیاری ئێمە یان سەرکەوتن یان سەرکەوتنە.
خابوور عەفرین، شەڕڤانێکی دیکەی ئەو بەرەیەیە. خابوور دەڵێ: ''فڕۆکەکانی دەوڵەتی تورکیا بەهۆی تاکتیک و ئامادەکارییەکانی ئێمەوە بێچارە ماونەتەوە. ئێمە ڕێگە نادەین دەوڵەتی تورکیا و چەتەکانی گوندەکانی ئێمە داگیر و وێران بکەن. داگیرکەر بە تێکنۆلۆژیای خۆی پشت ئەستوورە، بەڵام با هەرکەس بزانێت کە عەفرین قەت ناکەوێ.