شەڕڤانانی یەپەگە و یەپەژە: بەرخۆدان گۆشەگیری ده‌شكێنێت
شەڕڤانانی یەپەگە و یەپەژە سەبارەت بە گۆشەگیریی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، بەرخۆدانی مانگرتن لە خواردن و بەرخۆدانی گەل بۆ ئاژانسی هه‌واڵی فورات (ANF) دوان.
شەڕڤانانی یەپەگە و یەپەژە سەبارەت بە گۆشەگیریی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، بەرخۆدانی مانگرتن لە خواردن و بەرخۆدانی گەل بۆ ئاژانسی هه‌واڵی فورات (ANF) دوان.
شەڕڤانانی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل (یەپەگە) و یه‌كینه‌كانی پاراستنی ژن (یەپەژە) سه‌رنجیان خسته سه‌ر گۆشەگیریی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، بەرخۆدانی مانگرتن لە خواردن و بەرخۆدانی گەل. گوتیان، «ڕێبەر ئاپۆ ڕێبەری هەموو گەلانی بنده‌سته».
شەڕڤانان ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه كرد، گۆشه‌گیریی سه‌ر ڕێبەر ئاپۆ گۆشەگیرییە لەسەر هەموومان. بۆ ئەوەی گۆشەگیری بشکێنرێت لە هەموو جێگەیەکی کوردستان و جیهان بەرخۆدان هەیە. ئەو بەرخۆدانە گۆشەگیری ده‌شكێنێت.
«دیدار لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆ مانای ئه‌وه نییه گۆشەگیری كۆتایی هاتووه»
شەڕڤانی یەپەگە سیابەند کۆبانێ گوتی: «ئامانجی ئەو گۆشەگیرییە پچڕاندنی پەیوەندییە لەنێوان ڕێبەر ئاپۆ و گەل. دەوڵەتی تورک ده‌یه‌وێت ئەو پەیوەندییەی هەیە لەنێوان ڕێبەر ئاپۆ و گەل بە تەواوەتی بپچڕێنێت. دەوڵەتی تورکیاش باش دەزانێت کە كلیلی چاره‌سه‌ریی ئەو قەیرانەی لە ڕۆژهەڵاتی ناوین هەیە لە دەستی ڕێبەر ئاپۆدایە، لەبەرئەوە گۆشەگیرییان لەسه‌ر ڕێبەر ئاپۆ تووند كردووه. دەوڵەتی تورک بۆ ڕێگرتن له‌مه قانوونه‌كانی خۆیشی پێشێل دەکات. مافێکی زۆر ڕه‌وایه کە هەر زیندانییەک لەگەڵ پارێزەرەکانی و لەگەڵ بنەماڵەکەی چاوپێکەوتن ئەنجام بدات. لە ماوه‌ی ئەو ٨ ساڵەدا لە به‌رانبه‌ر ئەو گۆشەگیرییە بە هەموو شێوەیەک بەرخۆدان کراوە. ئەو بەرخۆدانه كه بە پێشەنگایەتیی دایکێکی کورد كه لەیلا گیوڤه‌نه دەستی پێ‌کرد و ئەمڕۆ بە بەشداری هەزاران کەس بەردەوامە.»
سیابەند کۆبانێ سەرنجی خسته سەر دوایین چاوپێكه‌وتن لەگەڵ ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و گوتی: «ئەو چاوپێکەوتنەی ئه‌م دواییه لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆ كرا چاوپێکەوتنێکی فەرمی نەبوو و به گوێره‌ی قانوون نه‌بوو. ئامانجی ئەو چاوپێکەوتنە شکاندنی بەرخۆدان بوو. بێگومان لەبەرئەوەی کە زانیاریمان وه‌رگرت ده‌رباره‌ی دۆخی ڕێبه‌ر ئاپۆ و په‌یامی ئه‌ومان پێگه‌یشت زۆر خۆشحاڵ بووین. بەڵام ئەو چاوپێکەوتنە بە واتای کۆتایی هاتنی گۆشەگیری نییە. گۆشەگیری بەردەوامە و هەتا گۆشەگیریش بەردەوام بێت بەرخۆدانی گەلی کوردستانیش بەردەوام دەبێت. گەلی کوردستان بڕیاری داوه گۆشەگیری بشکێنێت.»
ئه‌و شه‌ڕڤانه گوتیشی، «دەوڵەتی تورکی داگیرکەر هێرش ده‌كاته سەر ڕێبەری ئێمە، هێرش ده‌كاته سەر گەلی کوردستان و خاکی کوردستان. ئێمە عەفرینمان لە بیر نەکردووە. ئێمه وه‌ك شەڕڤانی کوردستان قەرزباری گەلەکەمانین و لە به‌رانبه‌ر داگیرکەران به‌رخۆدان دەکەین. عەفرین و هەموو خاکی خۆمان لە ده‌ستی داگیرکەران ڕزگار دەکەین.»
«جێده‌ستی ڕێبه‌ر ئاپۆ له هه‌موو كۆڵانێكی ڕۆژاڤا هه‌یه»
هەروەها شەڕڤانی یەپەژە ئارین کۆبانی ده‌رباره‌ی گۆشەگیری و بەرخۆدانی گەلی کوردستان گوتی، «ئەو گۆشەگیرییەی کە لەسەر ڕێبەر ئاپۆ هه‌یه. گۆشەگیرییەکی توونده. ئەو گۆشەگیرییە چه‌ندین ساڵه بەردەوامه و گەیشتووه‌ته ئاستێک کە تەحەموول ناکرێت. لەبەرئەوەشه ئەو بەرخۆدانه پێش دەکەوێت، چونكه ئەو گۆشەگیرییە لە کەسایەتی ڕێبەر ئاپۆدا لەسەر هەموو گەلی کوردستان بەڕێوەدەچێت.»
ئاری کۆبانێ باسی رەنج و خەباتی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانی لە سووریا کرد و گوتی، «ئەمڕۆ ئه‌و تۆوه‌ی ڕێبەرئاپۆ لە ڕۆژاڤا چاندوویه‌تی شین بووە. فکر و فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ لە هەموو ڕۆژاڤا و و سووریا بڵاوبووه‌ته‌وه. هەموو گەلی ڕۆژاڤا و سووریا ئەوە باش دەزانن، زۆربەی گەلی ئێمە لە سووریا لە نزیکەوە ڕێبەر ئاپۆ دەناسن و بینیویانە. شۆڕشی ڕۆژئاوای كوردستان و باكووری سوریا بە فکر و ڕامانی ڕێبەر ئاپۆ هاته ئاراوه. لە سایه‌ی فکر و فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ ئەو شۆڕشه سه‌ریهه‌ڵدا. گەل ئەو شۆرشه‌ی پێكهێنا. بۆیه پێش هه‌موان گەلی ڕۆژاڤا و باکووری سووریا ئەو گۆشەگیرییەی سه‌ر ڕێبەر ئاپۆ قبووڵ ناکەن. ئێمە وەک شەڕڤانانی یەپەژە لە به‌رانبه‌ر گۆشەگیری بێدەنگ نابین و قبووڵیشی ناکەین.»
«فکر و فه‌لسه‌فه‌ی ڕێبه‌ر ئاپۆ كۆتایی به داعش هێنا»
لە کۆتایشدا شەڕڤانی یەپەژە تۆفان عەفرین سه‌رنجی خۆی خسته‌ڕوو و گوتی، «ئێمە وەک شه‌ڕڤانانی ڕۆژئاوای کوردستان ئەو شتەی کە ڕێی لە بەردەم بەرخۆدانی هێزەکانمان كرده‌وه و بوو بە هۆکاری ئەوەی كه لە به‌رانبه‌ر داگیرکاری و داعش شەڕ بکەین فکر و ڕامانی ڕێبەر ئاپۆ بوو. ڕێبەر ئاپۆ تەنها ڕێبەری پارتییەک نییە بەڵکوو ڕێبەری مەعنەوی و فکری هەموو گەلی کوردستانە. گۆشەگیریی سه‌ر سەرۆک ئاپۆ گۆشەگیرییە لەسەر هەموو گەلی کورد و گەلانی بندەست.»
«سڵاو ئاراسته‌ی بەرخۆدانی مانگرتوان ده‌كه‌ین»
شەڕڤانی یەپەژە تۆفان عەفرین لە کۆتایی قسەکانیدا سڵاوی ئاراسته‌ی به‌رخۆدانی مانگرتوان كرد و گوتی، «ئەمڕۆ ئەو به‌رخۆدانه‌ی بە پێشەنگایەتی لەیلا گیوڤه‌ن دەستی پێکردووە، لە هەموو شوێنێكی دونیا بەردەوامە. لە زیندانەکان و لە دەرەوە چالاکی هەیە، ئەو چالاکییە گۆڕاوه بۆ ڕۆژووی مردن. ئه‌مڕۆ دایکانی کوردستانیش هەموو رۆژێک لە مەیدانەکانن و خاوه‌نداره‌تی لەو به‌رخۆدانه ده‌كه‌ن. دەوڵەتی تورکی داگیركه‌ر لەو دایکانە دەترسێت. لەبەرئەوەی ده‌زانن ئەم بەرخۆدانە کۆتای‌یان پێ دێنێت، بۆیه به‌شێوه‌یه‌كی دڕندانه هێرش ده‌كه‌نه سەر ئەو دایکانە. ئەو بەرخۆدانەی کە دەکرێت زۆر پیرۆزه و ئێمه سڵاوی لێ دەکەین. ئێمە وەک شه‌ڕڤانانی یەپەگە ئەو گۆشەگیرییە قبووڵ ناکەین و به‌رده‌وام ده‌بین له تێکۆشانی خۆمان لەگەڵ گەلی کوردستان.»
s.m