عه‌فرین؛ ١٤ شه‌هیدی به‌رخۆدانی عه‌فرین به‌خاك سپێردران
١٤ شه‌ڕڤانی قه‌سه‌ده كه له به‌رخۆدانی سه‌رده‌م شه‌هیدبووبوون، له شه‌هیدگه‌ی «شه‌هید ئا‌ڤێستا خابوور» به‌خاك سپێردران.
١٤ شه‌ڕڤانی قه‌سه‌ده كه له به‌رخۆدانی سه‌رده‌م شه‌هیدبووبوون، له شه‌هیدگه‌ی «شه‌هید ئا‌ڤێستا خابوور» به‌خاك سپێردران.
١٤ شه‌ڕڤانی هێزه‌كانی سووریای دێمۆكرات - قه‌سه‌ده كه له «به‌رخۆدانی سه‌رده‌م»ی عه‌فرین له به‌رانبه‌ر هێرشی داگیركاری ده‌وڵه‌تی توركیا و چه‌ته‌كانی شه‌هیدبوون، له لایه‌ن هه‌زاران كه‌سه‌وه له عه‌فرین به‌خاك سپێردران.
گه‌لی عه‌فرین ته‌رمی شه‌هیدانیان له نه‌خۆشخانه‌ی ئاڤرین-ی عه‌فرین وه‌رگرته‌وه و به دورشمه‌كانی «شه‌هید نامرن»، «بژی به‌رخۆدانی عه‌فرین» و «بژی سه‌رۆك ئاپۆ» به‌ره‌و شه‌هیدگه‌ی «شه‌هید ئا‌ڤێستا خابوور» به‌ڕێكه‌وتن.
له مه‌ڕاسیمی به‌خاك سپاردندا چه‌ندین وتار پێشكه‌ش كران و ئاماژه بۆ ئه‌وه كرا گه‌لانی باكووری سووریا هه‌رگیز داگیركاریی قبووڵ ناكه‌ن و تا دوایین دڵۆپی خوێن خۆڕاده‌گرن.
S.M