عەفرین: سەخترین بۆردومان و شەڕ هەیە و شەڕڤانان باڵا دەستن
لە عەفرین و دەوروبەری شەڕی سەخت هەیە و و لە زەمین و ئاسمانەوە سەخترین بۆردومانی شار دەکرێت.
لە عەفرین و دەوروبەری شەڕی سەخت هەیە و و لە زەمین و ئاسمانەوە سەخترین بۆردومانی شار دەکرێت.
لەم ساتانەدا، لە دەوروبەری عەفرین شەڕێكی هێجگار سەخت لەنێوان شەڕڤانانی یەپەگە و یەپەژە و ئەرتەشی داگیرکەری تورک و تاقمە چەتەکانی دەقەومێت.
هاوکات، لە ئاسمانیشەوە دەیان فڕۆكەی جەنگی ناو شاری عەفرین و دەوروبەری بەشێوەیەکی زۆر قورس بۆردوومان دەكەن. لە زەمینیشەوە موشەکخانە و تۆپخانەكانیش بەچڕی موشەک و تۆپبارانی سەدان هەزار هاوڵاتی مەدەنی دەکەن، کە هێشا لەشاردا ماونەتەوە و ئامادە نیین بەجێیبهێڵن.
لەگەڵ ئەمەشدا، لە ئێوارەوە تا ئێستا زیاتر لە پازدە هەزار لە ئەندامانی تیمە تایبەتەکان و سەربازانی تورک و چەتەکانی ئەلقاعدە و بەرەی نوسرە، لەچەندین بەرەی نزیک شارەوە بەچەکی قورس هێرش دەکەن سەر سەنگەرەکانی شەڕڤانان، بەڵام سەرجەم هێرشەکانیان تێکشکاون و گورزی زۆر قورسی مادی و گیانیان لێدراوە و شەڕڤانان تا ئەم ساتە لە سەرجەم بەرەکانی شەڕدا باڵا دەستن.
هـ.ه