عەفرین لە ناولاپەڕەی دەفتەری یادگاریەکانی منداڵیکدا
"کاتی ئێمە لە عەفرین بوێن گولە وهاوەنیان هاوێشت، مرۆڤەکان مردن، خانوەکان ڕووخان"، ئەمە بەشێکە لە نووسینەکانی ناودەفتەری یادەوەرییەکانی منداڵێکی عەفرینی.
"کاتی ئێمە لە عەفرین بوێن گولە وهاوەنیان هاوێشت، مرۆڤەکان مردن، خانوەکان ڕووخان"، ئەمە بەشێکە لە نووسینەکانی ناودەفتەری یادەوەرییەکانی منداڵێکی عەفرینی.
فەرید ئیبراهیم منداڵیکی تەمەن ٨ ساڵ کە لەگەل خانەوادەکەیدا لە کۆڵانی یەکەم لە ناوچەی ڤێلات-ی شاری عەفرین دەژیا، بەڵام بە هۆی هێرشی دەوڵەتی تورکی داگیرکەرەوە فەرید لە گەڵ خێزانەکەی ئاوارە دەبێت و بە ناچاری لە کەمپی سەردەم لە شەهبا نیشتەجێ دەبێت، دوای پینج مانگ مانەوە لەکەمپدا بە هۆی نەخۆشی دایکی کۆچ دەکەن بۆ قامیشلوو.
بەجێهێشتنی هاوڕیكانی و ماڵە جوانەکەیان لە عەفرین زۆرکاریگەری لەسەر ژیانی فەرید کردوە سەرەرای ئەوەی فەرید ئیستا تەمەنی ١٠ ساڵە بەڵام بە ڕوونی خەمێکی ئاوارەیی و بێ واری لە ناوچاوەکانی بە دی دەکرێت.
فەریدی چاوگەش منداڵیکی زیرکە دەفتەررێکی بچووکی یادگاری و ڕۆژنووسی بۆ خۆی دروست کردووە بە ڕەنگی عەفرین خەمڵاندوویەتی و بەشێکی زۆرلە ڕووداوەکانی ژیانی لە دەفتەرە خنجیلانەکەیدا نووسیوە.
لە دەفتەرکەی فەریددا چی هەیە؟
فەرید هەموو دیمەنەکانی ئاوارە و جێ هێشتنی کۆڵانەکەیانی لەپێش چاو مابوو و بەردەوام باس لە چۆنیەتی هێرشی دەوڵەتی تورک و چۆڵکردنی شارەکەیان دەکات.
فەرید بە زمانێکی منداڵانە و زۆر تراژیدی نوسیەویەتەوە بەم شیوەی بۆئێمە خوێندوە: "ئەو کاتەی ئێمە لە عەفرین بوین گولە و قازیەفەیان دەهاویشت، مرۆڤەکان مردن، خانوەکان ڕووخان، ڕۆژێکی زۆر زەحمەت بوو"
هاوکات لەبەر ئەوەی فەرید منداڵیکی زیرەک و سەرنج ڕاکیش و خوێن شیرینە لە ناو هەڤاڵانی یەپەگە و یەپەژە لە دەفتەری یادگاریەکەی فەرید بەزمانێکی سادە یادگارین بۆ نوسیوە، یەکێک لەو هەڤاڵانەی کە یادگاری بۆ نوسیوە ناوی ئارامە و نوسیوەیەتی:"بۆ هەڤاڵ فەرید، بە هێوام ڕۆژێک ئازادو سەربە خۆ بەیکەوە بژین، سڵاو ڕیز هەڤاڵ ئارام"
ئەو منداڵەی عەفرینە ڕۆژەکانی خۆێ لە دووری شارەکەیان و ماڵەکەیان بە حەسەرتی گەڕانەوەی دەژیەت، هەموو ڕۆژەکانی خۆێ لە دووری کؤلان وهاوڕێانی بە وێنە کێشان هەستی خۆی دێنیتە زمان، هاوکات ئەو منداڵە بچووکە پێوەندیەکی باشی لەگەڵ ئاژەڵەکاندا هەیە.
ک-ش