عەفرین، لە چالاکییەدا ۳٥ سەرباز و چەتەی تورکیا کوژران.

چالاکییەکە لە ڕێگەی تەقینەوەیەکەوە ئەنجام دراوە و ئەو زیانە گیانییە گەورەی بە هێزەکانی تورکیا و تاقمە چەتەکانی گەیاندوە.

 

کەمێک پێش ئێستا، لە ناو شاری عەفرین،  لە ٥٨ مین ڕۆژی بەرخودانی؟سەردەم دژ بە داگیرکاری ڕژێمی تورکیا، چالایەکی شەڕڤاناندا،  ٣٥ سەرباز و چەتەی تورکیا کوژران و ژمارەیەکی زۆریش بریندارن.
زانڕا، چالاکییەکە لە ڕێگەی تەقینەوەیەکەوە، ئەنجام دراوە و ئەو ژمارە زۆرەی کوژراو و بریندارەی هێزەکانی دوژمنی لێکەوتووەتەوە.
لە ئێستاشدا، شەڕێ زۆر سەختی کۆڵان بەکۆڵان لە ناو گەڕەکەکانی شاری عەفرین و گوندەکانی ناوچەکانی ڕاجۆ، ماباتا و جندریێ بەردەوامن.

هـ.هـ