فڕۆکە جەنگییەکان ماڵی هاوڵاتیان بۆردمان دەکەن

سوپای داگیرکەری تورکیا ، گوندی میسکا-ی ناوچەی جندرێس-ی بۆردمان کرد. سوپای داگیرکەری تورکیا کە ناتوانێت عەفرین داگیر بکات دەستی کردووە بە بۆردمانی شوێنە مەدەنییەکانی عەفرین.

 بە هۆی هێرشەکانی سوپای داگیرکەری تورکیا بۆ سەر عەفرین تائیستا زیاتر لە ٢٢٠ هاووڵاتی مەدەنی شەهید و بەسەدان هاووڵاتی دیکەش بریندار بوون. سوپای داگیرکەری تورکیا بە ئامانجی ئەوەی کە هاووڵاتییانی مەدەنی شوێن وواری خۆیان بەجێ بهێڵن دەستی کردووە بە بۆردمانی ناوچە مەدەنییەکان.

سوپای داگیرکەری تورکیا ئەمڕۆ گوندی میسکا-ی ناوچەی جندریس-ی عەفرینی بۆردمان کرد.

هەواڵنێری ئاژانسەکەمان دیمەنی بۆردمانەکەی ئەمڕۆی ناوچەی جندرێسی تۆمار کردووە.

ک-ش