فڕۆکە جەنگییەکانى تورکیا دەستیان کردەوە بە بۆردومانکردنى هاووڵاتیانى جندرێس

فڕۆکە جەنگییەکانى سوپاى تورکیاى داگیرکەر لە سەرلەبەیانیى ئەمڕۆوە دەستیان کردووەتەوە بە بۆردومانکردنی ناوەندی جندرێس.

 

تا ئێستا زیانە مرۆییەکانى ئەو بۆردومانەى سوپاى تورکیاى داگیرکەر ڕوون نییە، بەڵام لە بۆردومانەکەدا زیان بەر چەندین ماڵ و شوێنى هاووڵاتیان گەیشتووە.

دوێنێ فڕۆکە جەنگییەکانى تورکیاى داگیرکەر ناوەندى جندرێس-یان کردە ئامانجى بۆردومانەکانیان و کۆمەڵکوژییەکان ئەنجامدا و چەندین هاووڵاتییان کوشت و بریندارکرد.