فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورکیا عەفرین بۆردمان دەکەن

فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای داگیرکەری تورکیا ناوەندی شاری عەفرین-یان کردووەتە ئامانجی بۆردومانەکانیان.

ماوەی ٥٠ ڕۆژە سوپای داگیرکەری تورکیا وچەتەکانی هێرشێکی هەمەلایەنەیان کردووەتە سەر عەفرین.

لەو ماوەیەدا سوپای داگیرکەری تورکیا شوێنە مەدەنییەکانی کردووەتە ئامانج.

 بە پێی ئەو زانیارییانەی کە لە هەرێمی عەفرینەوە بە دەستمان گەیشتووە، ماوەی چەند خولەکێک لەوە پێش فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورکیا ناوەندی شاری عەفرین-ی کردووەتە ئامانج.

ئەمە لەکاتێکدایە کە بە سەدان هەزار هاووڵاتی مەدەنی لە ناو شاری عەفرین ژیان بەسەر دەبەن. سوپای داگیرکەری تورکیا بە بێ ڕەچاوکردنی گیانی هاووڵاتیانی مەدەنی بەردەوامە لە هێرش کردنە سەر شاری عەفرین.

لە ئەنجامی هێرشەکانی سوپای تورکیا بۆ سەرهەرێمی عەفرین، تا ئیستا زیاتر لە ٢٠٠ هاووڵاتی مەدەنی شەهید بوون.

ر.م