فۆزا یووسف هاوسه‌رۆكی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری فیدراسیۆنی دیموكراتیی باكوری سووریا له لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی هه‌واڵی هاوار ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد، ده‌وڵه‌تی توركیا به هاوكاری ڕووسیا له جموجۆڵدایه بۆ گۆڕینی دیمۆگرافیای عه‌فرین.
ناوبراو ڕایگه‌یاند: به‌پێی زانیارییه‌كانی به‌رده‌ستمان، چه‌ته‌كانی فه‌یله‌قی ئه‌لره‌حمان له ناوچه‌ی غووته‌ی ڕۆژهه‌ڵات-ه‌وه گواستراونه‌ته‌وه بۆ عه‌فرین. ئه‌مه‌ش به مانای ئه‌وه دێت كه له عه‌فرین هه‌وڵی قڕكردنی ئه‌تنیكی ده‌درێت. فۆزا یووسف هێمای بۆ ئه‌وه كرد، پێویسته له هه‌موو ده‌ڤه‌ره‌كان گه‌ل له دژی قڕكردنی ئه‌تنیكی هه‌ستێته سه‌رپێ.
ده‌رباره‌ی دروستكردنی ئه‌نجومه‌نی چه‌ته‌كان له دیلۆك، هاوسه‌رۆكی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری فیدراسیۆنی دیموكراتیی باكوری سووریا ڕایگه‌یاند: ئه‌و ئه‌نجومه‌نه‌ی كه خائینه‌كان ئاماده‌كاری بۆ ده‌كه‌ن، نوێنه‌رایه‌تیی گه‌لی ئێمه ناكات. ئه‌وانه‌ی له‌نێو ئه‌و ئهنجومهنهدان، بازرگانی به خوێنی گه‌له‌كه‌مانه‌وه ده‌كه‌ن.
فۆزا یووسف ده‌ستنیشانی كرد: ئه‌و كه‌سانه ده‌بێ باجی ئه‌وه بده‌ن و گه‌له‌كه‌مان لێپرسینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كات و هه‌رگیز لێیان خۆش نابێت. هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كرد، هێشتا ئه‌نه‌كه‌سه ده‌رباره‌ی كۆمه‌ڵكوژی و ئاواره‌كردنی گه‌لی عه‌فرین له لایه‌ن چه‌ته‌كانی ئه‌ردۆغان، هه‌ڵوێستی خۆی ڕوون نه‌كردۆته‌وه.
له درێژه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا هاوسه‌رۆكی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری فیدراسیۆنی دیموكراتیی باكوری سووریا باسی له هه‌ڵوێستی ڕێكخراوه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كان ده‌رباره‌ی عه‌فرین كرد و وتی: كۆمه‌ڵگه‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی و نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان به‌رپرسیارن له به‌رانبه‌ر قڕكردنی ئه‌تنیكی، ئاواره‌كردن و گۆڕینی دیمۆگرافیای عه‌فرین كه ڕووسیا و توركیا ده‌ستیان پێكردووه.
s.m