فۆزا یووسف: گه‌لی عه‌فرین له به‌رده‌م مه‌ترسی كۆمه‌ڵكوژیی گه‌وره دایه
هاوسه‌رۆكی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری فیدڕاڵیی باكووری سووریا هۆشداری دا له مه‌ترسی كۆمه‌ڵكوژكردنی گه‌لی عه‌فرین له لایه‌ن سوپای توركیای داگیركه‌ر و چه‌ته‌كانی.
هاوسه‌رۆكی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری فیدڕاڵیی باكووری سووریا هۆشداری دا له مه‌ترسی كۆمه‌ڵكوژكردنی گه‌لی عه‌فرین له لایه‌ن سوپای توركیای داگیركه‌ر و چه‌ته‌كانی.
فۆزا یووسف، هاوسه‌رۆكی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری فیدڕاڵیی باكووری سووریا ده‌رباره‌ی بارودۆخی عه‌فرین و دوایین پێشهاته‌كان له لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی هه‌واڵی هاوار بانگه‌وازی ئاراسته‌ی كوردانی هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان و گه‌لانی باكووری سووریا كرد هه‌ڵمه‌تی سه‌رتاسه‌ری بۆ پشتیوانیی عه‌فرین ڕابگه‌یه‌نن. وتیشی: كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی و له سه‌رووی هه‌مووشیانه‌وه ڕووسیا به‌رپرسیاره له‌و كۆمه‌ڵكوژییانه‌ی له دژی گه‌لی عه‌فرین ئه‌نجام ده‌درێن.
«عه‌فرین به ناوی هه‌موو مرۆڤایه‌تی خۆی ڕاده‌گرێت»
فۆزا یووسف وتی: عه‌فرین به ناوی هه‌موو مرۆڤایه‌تی له دژی تێرۆری ئه‌ردۆغان، داعش و هه‌موو چه‌ته‌كان خۆڕاده‌گرێت.
«ماوه‌ی ٥٠ ڕۆژه گه‌لی عه‌فرین خۆڕاده‌گرێت. گه‌لی عه‌فرین و قاره‌مانه‌كانی له‌و ٥٠ ڕۆژه‌دا له دژی ئه‌و دوژمنانه‌ی خاكی هه‌رێمه‌كه ده‌سووتێنن خۆڕاده‌گرن. ئێستا عه‌فرین ڕووبه‌ڕووی مه‌ترسی كۆمه‌ڵكوژكردنی سه‌دان هه‌زار هاوڵاتیی ڕه‌سه‌ن ده‌كرێته‌وه. ئامانجی ئه‌ردۆغان ئه‌وه‌یه كه له دژی گه‌لی عه‌فرین جینۆساید ئه‌نجام بدات و دیمۆگرافیای هه‌رێمی عه‌فرین بگۆڕێت. ده‌یه‌وێ عه‌فرین ڕاده‌ستی تیرۆریستان بكات.»
«هه‌ڵمه‌تی سه‌رتاسه‌ری و دۆخی نائاسایی»
فۆزا یووسف له درێژه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا بۆ پشتیوانی له به‌رخۆدانی عه‌فرین داوای هه‌ڵمه‌تی سه‌رتاسه‌ری و دۆخی نائاسایی كرد.
«بانگه‌وازی من له گه‌له‌كه‌مان له هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان و ده‌ره‌وه‌ی وه‌ڵات ئه‌وه‌یه هه‌ڵمه‌تی سه‌رتاسه‌ری و دۆخی نائاسایی ڕابگه‌یه‌نن. ئه‌مه پێویسته له هه‌موو شوێنێك ڕابگه‌یه‌ندرێت. ئه‌مڕۆ عه‌فرینه، سبه‌ینێ منبجه و دواتر هه‌موو سووریایه. ئه‌ردۆغان گه‌لی غووته‌ی فرۆشت بۆ ئه‌وه‌ی له عه‌فرین كۆمه‌ڵكوژیی بكات. له‌به‌رئه‌وه پێویسته گه‌لی ئێمه له باكووری سووریا له هه‌موو شوێنێك هه‌ستێته سه‌رپێ. پێویسته ئێمه له دژی تاوانه دژه‌مرۆڤایه‌تییه‌كانی ئه‌وان بوه‌ستینه‌وه.»
فۆزا یووسف داوای له لاوانی هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان كرد له ده‌وری به‌رخۆدانی سه‌رده‌م كۆببنه‌وه، به‌شداری ڕیزه‌كانی قه‌سه‌ده ببن و ڕوو له به‌رخۆدانی عه‌فرین بكه‌ن.
«ڕووسیا به‌رپرسیاره له دۆخی عه‌فرین»
هاوسه‌رۆكی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری فیدڕاڵیی باكووری سووریا، سیاسه‌تی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به دووفاقی تۆمه‌تبار كرد و وتی: ئێمه هه‌موومان ده‌زانین كه ڕووسیا به‌رپرسیاره له‌وه‌ی له عه‌فرین ڕوویداوه و ڕووده‌دات. چونكه له‌گه‌ڵ توركیا له به‌رانبه‌ر غووته و عه‌فرین ڕێككه‌وتن. ئه‌م بێده‌نگی و هاوكارییه‌ی ئه‌وان بۆ توركیا، ده‌بێته نیشانه‌ی شه‌رمه‌زاری له مێژووی ڕووسیادا. ڕووسیا له‌گه‌ڵ ئه‌ردۆغان ده‌رباره‌ی له‌ناوبردنی گه‌لی عه‌فرین ڕێككه‌وتووه.
«كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له ٥٠ ڕۆژی ڕابردوودا، ڕۆڵی ٣ مه‌یموونی گێڕاوه. دووفاقی كردووه. به‌ڵام ئێستا كاتی ئه‌وه هاتووه سنوورێك بۆ تێرۆری نێوده‌وڵه‌تی كه ئه‌ردۆغان ئه‌نجامی ده‌دات، دابنرێت. ئێمه بۆ هه‌موو گه‌لی خۆمان و مرۆڤایه‌تی جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌ینه‌وه كه ڕێی ئێمه ڕێی به‌هاكانه. ئێمه به فه‌رمانداری ئا‌ڤێستا، بارین و ئیلان له‌سه‌ر ڕێگه‌ی خۆمان به‌رده‌وام ده‌بین. به گه‌ل و شه‌ڕڤانه‌كانی خۆمان، ئێمه سمبولی به‌هاكانمان وه‌رگرتووه و ئه‌م به‌رخۆدانه بێگومان سه‌ركه‌وتوو ده‌بێت.»
s.m