قامیشلۆ له ١ی ئایاردا: ئەم سیسته‌مە داگیركهرە هەڵدەوهشێنین
لە شاری قامیشلۆ سه‌دان كه‌س لە گۆڕەپانی نه‌ورۆز كۆبوونه‌وه و ١ی ئایار ڕۆژی جیهانیی كرێكارانیان پیرۆز كرد.
لە شاری قامیشلۆ سه‌دان كه‌س لە گۆڕەپانی نه‌ورۆز كۆبوونه‌وه و ١ی ئایار ڕۆژی جیهانیی كرێكارانیان پیرۆز كرد.
سه‌دان هاوڵاتیی شاری قامیشلۆی ڕۆژئاوای كوردستان له گۆڕەپانی نه‌ورۆز له گوندی هیمۆ بە درووشمی «بە ڕه‌نجی کۆمەڵگە دیموکراتییه‌كان عەفرین ڕزگار دەكەین و لەگەڵ ڕێبه‌ر ئاپۆ بە ئازادی دەژین» ١ی ئایار پیرۆز کرا.
گۆڕەپانی پیرۆزباییەکە لە لایەن هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ، هاتووچۆ و فریاکەوتنەوە داخرا. تیمه‌كانی مانگی سووری کورد بۆ هه‌ر ڕووداوێكی په‌یوه‌ندار به ته‌ندرووستیی ئاماده‌بوان له گۆڕه‌پانه‌كه بوون. دۆخی ته‌ندورستی لەوێ ئاماده بوو، پێكهاتەکانی كورد، عەره‌ب، سریان و ئەرمهن بە جلوبه‌رگی نه‌ته‌وه‌یی خۆیان و شه‌ڕڤانانی یەپەگە و یەپەژەش ئاماده بوون.
گۆڕەپانی ئاهه‌نگه‌كه بە وێنەكانی ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عەبدوڵا ئۆجالان، وێنه‌ی له‌یلا گیوڤه‌ن، وێنه‌ی شه‌هیدانی قه‌سه‌ده له باكوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، یەپەگە، یەپەژە، ئاڵای كۆمیته‌ی ڕەنجدەرانی هه‌رێمی جزیر، كۆنگره‌ی ستار و ته‌ڤگه‌ری كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراتی (ته‌ڤ-ده‌م) ڕازێنرابوویه‌وه.
ئاهه‌نگه‌كه بە خولەکێک ڕێزگرتن له شەهیدان ده‌ستی پێكرد. پاشان هاوسه‌رۆكی كۆمیته‌ی ڕەنجدەرانی قامیشلۆ له‌یلا میۆ پیرۆزبایی ڕۆژەکەی لە هه‌موو ڕەنجدەران كرد و گوتی، «بە ئامانجی پێكهێنانی یەکسانی، ئاشتی و ئارامی، تێكۆشینی ڕەنجدەران ١٣٣ ساڵی تێپەڕاند. لە شیكاگۆ هه‌تا ئەمڕۆش ئەو تێكۆشانە بەرده‌وامە. لە قۆناخی ساڵانی درێژی ئاڵۆزیی سووریادا بۆ رزگاركردنی خاک و هاوڵاتیان و تێكشکاندنی داگیرکاری تێكۆشانمان پێشخست و قوربانیی گه‌وره‌مان دان. بە هیچ شێوەیەک ڕەنگی داگیرکاری لە بستێکی خاکی وڵاتی خۆمان قبووڵ ناکەین. دەوڵەتانی داگیركه‌ر ئامانجیانە كه ئێمە لە خاکی خۆمان دوور بخەنەوە و داگیرکاریی خۆیان بسەپێنن. ئێمەش لە دژی پیلانه‌كانی ئه‌وان و بۆ ڕزگارکردنی عەفرین ئاستی تێکۆشانی خۆمان بەرزتر دەکەین.»
ئه‌ندامی ده‌سته‌ی بەڕێوەبه‌ری كۆنگره‌ی ستار له شاری قامیشلۆ هاجه‌ر حه‌سه‌ن گوته‌یه‌كی پێشكه‌ش كرد و ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد، ئەمساڵ لە ڕۆژێكی زۆر گرنگدا ڕۆژی كرێكاران پیرۆز دەکەن. گوتی، «بە به‌رخۆدان و تێكۆشینی چالاكانی مانگرتن له خواردن كە بە پێشهنگایەتیی له‌یلا گیوڤه‌ن ده‌ستی پێکردووە و به‌رخۆدانی چالاكانی ڕۆژووی مردن، هه‌روه‌ها به‌رده‌وامی تێكۆشینی کۆمەڵگەی دیموكراتی ئەم رۆژە پیرۆز دەكەین. ئێمە به ڕۆح ١ی ئایارەوە ڕێبەر ئاپۆ بە فیزیكی ئازاد دەكەین. ئیراده‌ی گه‌لانی دیموكرات هه‌موو سیسته‌مه داگیركه‌ره‌كان هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه.»
بۆتان ههساف و جه‌میل ئەحمهد-یش ده‌رباره‌ی ١ی ئایار شیعریان خوێندنه‌وه. دواتر گرووپی بۆتان، گرووپی دێرك و گرووپی سازكار لەسه‌ر شانۆ گۆرانیان پێشكه‌ش كردن. پیرۆزباییه‌كه بە شایی و هەڵپەڕکێ کۆتایی پێ هات.
s.m