قسەدە، ئاماری ۲٤ کاتژمێری رابردووی شەڕی ڕاگەیاند

ناوەندنی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکراتی - قسەدە، ئاماری ۲٤ کاتژمێری رابردووی شەڕ و پێکادانەکان و بەرخودانی سەردەمی عەفرینی ئاشکرا کردو ڕایگەیاند:" سەرجەم هیڕشی دوژمن تێکشکێنراون و زیانی زۆریان لێدراوە".


ناوەندنی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکراتی - قسەدە، ئاماری ۲٤کاتژمێری رابردووی شەڕ و پێکادانەکان و بەرخودانی سەردەمی عەفرینی بەم شێوەیە ئاشکرا کردوە:

 

تورکیا ئاگربڕ پێشێل دەکات

وێرای ئەوەی ئەنجومەنی ئاساییش نەتەوەیەکگرتوەکان، بەبڕیاری "۲٤۰۱" ئاگربڕی لە سەرتاسەری سوریا ڕاگەیاندوە، بەڵام ئەرتەشی تورکیا و تاقمە چەتەکانی پایبەندی ئاگربڕکە نەبوون و بەردەوامن لە پێشێلکردنی. ئەرتەشی تورک و چەتەکانی بە هەموو هێز و توانا و پێشکەتووترین تەکنەلۆزی شەڕەوە، هەوڵی قڕکردنی گەلی عەفرین دەدات. لە بەرامبەردا هێزەکانمان ناچارن وەلامیان بدەنەوە و بەرگری لە خۆیان و خەڵکی سڤیلی عەفرین بکەن.

 

بەرەی جەندریسێ

لە دوێنیوە وەک بەردەوامی هێرش و بۆردومانەکانی ڕۆژانی ڕابردوو، ناوەندی جەندریسێ و گوندەکانی دەوروبەری، لە زەمین و ئاسمانەوە بەچەکی قورس دەکرێنە ئامانج و تا ئامادەکردنی ئەم هەواڵە هێرش و بۆردومانی سەریان درێژەی هەیە. بەو هۆیەشەوە بە سەدان بۆمب، ڕۆکێت، تۆپ و هاون، نراون بە ناوچە مەدەنی نیشانەکانەوە.

 

بەرەی شیێ

لە بەرەکانی شەڕی گوندەوارەکان شیێ وە، ئەوە سێ ڕۆژە ئەرتەشی تورکیا و تاقمە چەتەکانی بەتانک و تۆپ بەردەوامن لە هێرشەکانیان، بەتایبەتی گوندەکانی، ئانقەڵی و سەنارە بەدژواری دەکرێنە ئامانج. بەڵام هیرشبەران لەلایەن شەڕڤانانەوە بەتوندی لێیان دراوە و زیانی زۆری گیانی وماددیان لێ داون، بەڵام لەو بارەوە ئامارێکی تەواو بەدەست نەکەتووە. شەڕ و پێکادان تا ئەم ساتە بەردەوامە.

 

بەرەی بلبلێ

لە گوندی عەلی جارۆ، سەربازان و چەتەکانی ڕژێمی تورکیا، گوڕیان بەهیرش و بۆردومانەکانیان داوە. شەڕڤانانیش بەتوندی وەڵامیان داونەتەوە و وێرای تیکشکاندنی هێرشەکەیان، ناچاری پاشەکشێیان کردوون. لە ئەنجامی ئەوەشدا. لانی کەم ٤چەتە کوژراون و ٦ی دیکەش برینداربوون. لەگوندی قەسەتەڵ موختاریش، بەهەمان شێوە، شەڕڤانان بەتوندی وەڵامیان هێزەکانی دوژمنیان داوەتەوە و ماشێنێکی سەربازیشیان تێکشکاندوە.


ماباتا

لە ناوەندی دەڤەری بادینا، دوژمن هێرشی کردوەتە سەر شەڕڤانان. بەڵام هیرشەکەیان تێکشکێنراوە. پاش ئەوە دوژمن بە چەکی قورس ناوچەکەی برۆدومان کردوە.


بەرەی ڕاجۆ

ئەرتەشی تورکیا و تاقمە چەتەکانی، لە بەرەی گوندی بلێلکاوە هێرشی کردوەتە سەر سەنگەرەکانی شەڕڤانان، لەوێش بەهەمان شێوەی بەرەکانی دیکە هیرشەکەیان تێکشکندراوە و زیانی گەورە وەبەر دوژمن کەوتووە، کە لەو بارەوە ئامارێکی تەواو بەدەست نەخراوە.

هـ.هـ