قه‌سه‌ده: ٩٥ سه‌رباز و چه‌ته‌ی توركیا كوژران
قه‌سه‌ده ڕایگه‌یاند له ماوه‌ی ٢٤ كاتژمێری ڕابردوودا ٩٥ سه‌رباز و چه‌ته‌ی توركیا كوژراون و تا ئێستاش شه‌ڕێكی سه‌خت له ئارادایه.
قه‌سه‌ده ڕایگه‌یاند له ماوه‌ی ٢٤ كاتژمێری ڕابردوودا ٩٥ سه‌رباز و چه‌ته‌ی توركیا كوژراون و تا ئێستاش شه‌ڕێكی سه‌خت له ئارادایه.
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هێزه‌كانی سووریای دیموكراتی - قه‌سه‌ده له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماری شه‌ڕی ٢٤ كاتژمێری ڕابردووی شه‌ڕی عه‌فرینی ئاشكرا كرد. قه‌سه‌ده ئاشكرای كرد ٩٥ سه‌رباز و چه‌ته‌ی هێزه‌كانی داگیركه‌ر كوژراون.
ده‌قی ڕاگه‌یه‌ندراوی قه‌سه‌ده:
هه‌رچه‌نده ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بڕیاری ژماره ٢٤٠١ی بۆ ئاگربه‌ست له سووریای په‌سه‌ند كردووه، به‌ڵام سوپای توركیا به‌رده‌وامه له دڕندایه‌تیی خۆی دژی هه‌رێمی عه‌فرین و بڕیاره نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كان پشتگوێ ده‌خات. سوپای توركیای داگیركه‌ر هه‌موو ته‌كنه‌لۆژیایه‌كی سه‌ربازی به ئامانجی قڕكردنی گه‌لی عه‌فرین به‌كاردێنێت. له‌به‌رئه‌وه هێزه‌كانی ئێمه ناچار بوون مافی خۆپاراستنی ڕه‌وا به‌كاربێنن و وه‌ڵامی هێرشه‌كانی داگیركه‌ران بده‌نه‌وه.
شاری عه‌فرین
له دوێنێوه له ده‌وروبه‌ری گوندی خالتا شه‌ڕی قورس له‌نێوان هێزه‌كانی ئێمه و سوپای توركیای داگیركه‌ر ڕووده‌دات. له‌و شه‌ڕه‌دا كه هه‌تا ئێستاش له ده‌وروبه‌ری گونده‌كه ڕووده‌دات، ئۆتۆمبێلێك كه دۆشكه‌ی له‌سه‌ر بوو به‌ته‌واوی تێكشكێندرا و ٣٧ چه‌ته‌ی سوپای توركیا كوژران. هه‌روه‌ها ده‌وڵه‌تی توركیا ده‌وروبه‌ری گوند بۆمباران و تۆپباران ده‌كات.
جندرێس
له دوێنێوه سوپای توركیای داگیركه‌ر و چه‌ته‌كانی به فڕۆكه و چه‌كی قورس هێرش ده‌كاته سه‌ر گونده‌كانی كه‌فه‌رده‌لا، فه‌قیرا و قۆچیما.
بلبلێ
له شه‌وی ڕابردووه‌وه تا ئه‌م ساتانه، له‌نێوان هێزه‌كانی ئێمه و سوپای توركیای داگیركه‌ر و چه‌ته‌كانی هاوپه‌یمانی شه‌ڕی قورس ڕووده‌دات. هه‌روه‌ها ناوه‌ندی ناوچه‌ی بلبلێ بۆمباران و تۆپباران ده‌كرێت. هه‌تا ئێستا زیاتر له ٢٥٠ تۆپ له ناوه‌ندی ناوچه‌كه كه‌وتوون. له شه‌ڕدا كه هێشتا به‌رده‌وامه ٢٧ چه‌ته كوژران.
له لای گونده‌كانی قه‌سته‌ل خدریه، چۆله‌قا و خدرا له‌دوێنێوه شه‌ڕی قورس له‌نێوان هێزه‌كانمان و سوپای توركیای داگیركه‌ر و چه‌ته‌كانی ڕووده‌دات. له شه‌ڕدا كه هێشتا به‌رده‌وامه، ١٧ سه‌رباز و چه‌ته كوژران.
ماباتا
له گوندی برمیجه شه‌ڕی قورس هه‌تا ئێستا به‌رده‌وامه و له ئه‌نجامدا ١٤ تێرۆریست كوژران. هه‌روه‌ها گونده‌كه بۆمباران و تۆپباران كرا.
s.m