قه‌سه‌ده دژی شانه نووستووه‌كانی داعش ئۆپه‌راسیۆنی ئه‌نجام دا
له ئه‌نجامی ئۆپه‌راسیۆنێكی هێزه‌كانی سووریای دیموكراتی (قه‌سه‌ده) دژی شانه نووستووه‌كانی داعش له دێره‌زۆر چه‌ته‌یه‌ك كوژرا و ٣ی دیكه‌ش به برینداری ده‌ستگیر كران.
له ئه‌نجامی ئۆپه‌راسیۆنێكی هێزه‌كانی سووریای دیموكراتی (قه‌سه‌ده) دژی شانه نووستووه‌كانی داعش له دێره‌زۆر چه‌ته‌یه‌ك كوژرا و ٣ی دیكه‌ش به برینداری ده‌ستگیر كران.
ئۆپه‌راسیۆنی هاوبه‌شی شه‌ڕڤانانی قه‌سه‌ده و هێزه‌كانی هاوپه‌یمانه‌تیی نێونه‌ته‌وه‌یی دژبه داعش، له دژی شانه نووستووه‌كانی داعش به‌رده‌وامه.
دوێنێ یه‌كینه‌كانی دژه‌تێرۆری قه‌سه‌ده له گوندی تهكههیی شارۆچكه‌ی بووسیره كه ده‌كه‌وێته ڕۆژهه‌ڵاتی دێره‌زۆر دژی شانه‌یه‌كی داعش ده‌ستی به ئۆپه‌راسیۆن كرد. له ئه‌نجامدا چه‌ته‌یه‌كی داعش كوژرا و ٣ چه‌ته‌ی دیكه‌ش به برینداری ده‌ستگیر كران. هه‌روه‌ها ده‌ستیش به‌سه‌ر بڕێكی زۆری فیشه‌كی ڕۆكێتی «ئاڕ پی جی-٧٦» و ته‌قه‌مه‌نیی جۆراوجۆردا گیرا.
s.m