قه‌سه‌ده: شه‌ڕێكی سه‌خت له‌نێوان هێزه‌كانی ئێمه و داگیركه‌ر له ئارادایه
قه‌سه‌ده ڕاگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه و ئاماری ٢٤ كاتژمێری ڕابردووی هێرشه‌كانی سه‌ر عه‌فرین و شه‌ڕی نێوان شه‌ڕڤانان و هێزه‌كانی داگیركه‌ری ڕاگه‌یاند.
قه‌سه‌ده ڕاگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه و ئاماری ٢٤ كاتژمێری ڕابردووی هێرشه‌كانی سه‌ر عه‌فرین و شه‌ڕی نێوان شه‌ڕڤانان و هێزه‌كانی داگیركه‌ری ڕاگه‌یاند.
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هێزه‌كانی سووریای دیموكراتی - قه‌سه‌ده ئاماری ٢٤ كاتژمێری ڕابردووی شه‌ڕ و به‌رخۆدانی عه‌فرین له به‌رانبه‌ر داگیركاریی توركیای ئاشكرا كرد.
ده‌قی ڕاگه‌یه‌ندراوی قه‌سه‌ده:
هه‌رچه‌نده ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بڕیاری ژماره ٢٤٠١ی بۆ ئاگربه‌ست له سووریای په‌سه‌ند كردووه، به‌ڵام سوپای توركیا به‌رده‌وامه له دڕندایه‌تیی خۆی دژی هه‌رێمی عه‌فرین و بڕیاره نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كان پشتگوێ ده‌خات. سوپای توركیای داگیركه‌ر هه‌موو ته‌كنه‌لۆژیایه‌كی سه‌ربازی به ئامانجی قڕكردنی گه‌لی عه‌فرین به‌كاردێنێت. له‌به‌رئه‌وه هێزه‌كانی ئێمه ناچار بوون مافی خۆپاراستنی ڕه‌وا به‌كاربێنن و وه‌ڵامی هێرشه‌كانی داگیركه‌ران بده‌نه‌وه.
عه‌فرین
له به‌یانییه‌وه، ناوه‌ندی شاری عه‌فرین به چه‌كی قورس تۆپباران ده‌كرێت و سوپای توركیای داگیركه‌ر گه‌ڕه‌كی هاوڵاتیانی سیڤیل ده‌كاته ئامانج.
جندرێس
له ناوچه‌كه به‌بێ ناوبڕ شه‌ڕ به‌رده‌وامه. هه‌روه‌ها سوپای توركیای داگیركه‌ر به تۆپ و فڕۆكه بێ ناوبڕ هێرش ده‌كاته سه‌ر ناوچه‌كه. داگیركاریی توركیا و چه‌ته‌كانی داعش و ئه‌لنووسره به‌رده‌وامه له كۆمه‌ڵكوژییه‌كانیان له‌و ناوچه‌یه.
دوێنێ تۆپباران و بۆمباران له‌سه‌ر ناوچه‌كه سه‌ختتر بوو و هه‌تا ئێواره به‌رده‌وام بوو. كاتژمێر ٢١:٠٠ فڕۆكه‌جه‌نگییه‌كان و كۆپته‌ره‌كانی جۆری كۆبرا ده‌ستیان به بۆمبارانی هه‌رێمه‌كه كرد. بۆمباران تا دره‌نگانی شه‌و به‌رده‌وام بوو. به‌یانیی ئه‌مڕۆش فڕۆكه و كۆپته‌ره‌كان ده‌ستیان به بۆمبارانی ناوچه‌كه كرده‌وه. هاوكات له‌گه‌ڵ بۆمباراندا، له ناوچه‌كه شه‌ڕێكی سه‌خت له‌نێوان هێزه‌كانی ئێمه و سوپای داگیركه‌ر و چهتههاوپهیمانهكانی ڕوویدا.
شه‌را
له گونده‌كانی كهفهرجانێ و مهسهركێ شه‌ڕی قورس له‌نێوان هێزه‌كانمان و سوپای داگیركه‌ر له ڕۆژی سێیه‌مدا به‌رده‌وامه. له لایه‌كی دیكه‌وه سوپای داگیركه‌ر به چه‌كی قورس و فڕۆكه‌كان هێرش ده‌كاته سه‌ر ناوچه‌كه و شه‌ڕ تا ئێستا به‌رده‌وامه.
s.m