قه‌سه‌ده: لانی كه‌م ١٤ سه‌رباز و چه‌ته‌ی توركیا له عه‌فرین كوژران
قه‌سه‌ده ئاماری ٢٤ كاتژمێری ڕابردووی شه‌ڕی عه‌فرینی ئاشكرا كرد. به‌پێی ئاماره‌كه لانی كه‌م ١٤ چه‌ته و سه‌ربازی توركیای داگیركه‌ر كوژراون.
قه‌سه‌ده ئاماری ٢٤ كاتژمێری ڕابردووی شه‌ڕی عه‌فرینی ئاشكرا كرد. به‌پێی ئاماره‌كه لانی كه‌م ١٤ چه‌ته و سه‌ربازی توركیای داگیركه‌ر كوژراون.
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هێزه‌كانی سووریای دیموكراتی - قه‌سه‌ده له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماری شه‌ڕی ٢٤ كاتژمێری ڕابردوو (په‌نجاوپێنجه‌مین ڕۆژی به‌رخۆدانی سه‌رده‌م)ی عه‌فرینی ئاشكرا كرد. قه‌سه‌ده ڕایگه‌یاند: شه‌ڕێكی سه‌خت له هه‌رێمه‌كه له ئارادایه و لانی كه‌م ١٤سه‌رباز و چه‌ته‌ی توركیا كوژراون.
ده‌قی ڕاگه‌یه‌ندراوی قه‌سه‌ده:
هه‌رچه‌نده ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بڕیاری ژماره ٢٤٠١ی بۆ ئاگربه‌ست له سووریای په‌سه‌ند كردووه، به‌ڵام سوپای توركیا به‌رده‌وامه له دڕندایه‌تیی خۆی دژی هه‌رێمی عه‌فرین و بڕیاره نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كان پشتگوێ ده‌خات. سوپای توركیای داگیركه‌ر هه‌موو ته‌كنه‌لۆژیایه‌كی سه‌ربازی به ئامانجی قڕكردنی گه‌لی عه‌فرین به‌كاردێنێت. له‌به‌رئه‌وه هێزه‌كانی ئێمه ناچار بوون مافی خۆپاراستنی ڕه‌وا به‌كاربێنن و وه‌ڵامی هێرشه‌كانی داگیركه‌ران بده‌نه‌وه.
شاری عه‌فرین
له شه‌وی ڕابردووه‌وه ده‌وڵه‌تی توركیای داگیركه‌ر به چه‌كی قورس و فڕۆكه‌كانی درێژه به هێرشه‌كانی له‌سه‌ر زۆرینه‌ی گه‌ڕه‌كه‌كانی شاری عه‌فرین ده‌دات. ده‌یانه‌وێ هاوڵاتیانی سیڤیل ناچار بكه‌ن واری خۆیان به‌جێبهێڵن.
له ئه‌نجامی بۆمباراندا، ژماره‌یه‌كی زۆری سیڤیل شه‌هید و بریندار بوون (زۆرینه‌یان ژن و منداڵن). هێرشه‌كان به تۆپ و فڕۆكه له‌سه‌ر ناوه‌ندی شار به‌رده‌وامن.
هه‌روه‌ها له شه‌وی ڕابردووه‌وه گه‌ڕه‌كی ئه‌شره‌فیه و گونده‌كانی تل توێل و جومكێ-ی سه‌ر به شاری عه‌فرین به چه‌كی قورس و فڕۆكه‌كان بۆردومان ده‌كرێن.
شێراوا
دوێنێ له گونده‌كانی شادیا و خه‌زاویێ، له‌نێوان هێزه‌كانمان و سوپای توركیای داگیركه‌ر تا ئێواره شه‌ڕ به‌رده‌وام بوو. له ئه‌نجامی ئه‌و شه‌ڕه سه‌خته‌دا ١٤ سه‌رباز و چه‌ته كوژران.
شه‌را
له به‌ره‌ی گوندی مه‌یدانكێ شه‌ڕێكی سه‌خت له‌نێوان هێزه‌كانمان و سوپای توركیای داگیركه‌ر بێ ناوبڕ به‌رده‌وامه.
دوێنێ شه‌ڕڤانانی ئێمه ئۆتۆمبێلێكی سه‌ربازیی داگیركه‌رانیان كرده ئامانج، له ئه‌نجامدا ئۆتۆمبێله‌كه به‌ته‌واوی تێكشكێندرا و هه‌موو ئه‌و سه‌ربازانه‌ی له‌نێویدا بوون، كوژران.
شه‌ڕ له‌م به‌ره‌یه تا به‌ره‌به‌یانی به‌رده‌وام بوو، هێزه‌كانمان گورزی قورسیان له داگیركه‌ران دا.
s.m