قه‌سه‌ده له سلووك چه‌ته‌یه‌كی مه‌ترسیداری ده‌ستگیر كرد
قه‌سه‌ده ئاشكرای كرد، هێزه‌كانیان له ناوچه‌ی سلووك چه‌ته‌یه‌كی مه‌ترسیداری داعشیان ده‌ستگیر كردووه.
قه‌سه‌ده ئاشكرای كرد، هێزه‌كانیان له ناوچه‌ی سلووك چه‌ته‌یه‌كی مه‌ترسیداری داعشیان ده‌ستگیر كردووه.
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هێزه‌كانی سووریای دیموكراتی (قه‌سه‌ده) ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه و گرتنی چه‌ته‌یه‌كی داعشی ڕاگه‌یاند. له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه، «هێزه‌كانی سووریای دیموكراتی به هاوكاری هاوپه‌یمانان ڕێكه‌وتی ١٣ی ئایاری ٢٠١٩\٢٣ی گوڵان له ناوچه‌ی سلووك-ی سووریا ئۆپه‌راسیۆنێكی ئه‌نجام دا و تێرۆریستی داعش ته‌لال شنێر (ئه‌بوو هومان)ی ده‌ستگیر كرد كه به‌رپرسی تاوانه‌كانی كوشتنه و ناوبراو په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ كاربه‌ده‌سته گه‌وره‌كانی داعش هه‌یه. ئه‌م ئۆپه‌راسیۆنه هێزی ڕێكخستنی داعش له سنووری سلووك و شوێنه‌كانی دیكه‌ی هه‌رێمی فورات سنووردار ده‌كات.»
قه‌سه‌ده جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه به هاوكاریی هه‌موو پێكهاته‌كان ئاسایشی هه‌رێمه‌كان و ته‌واوی سووریا ده‌پارێزن.
s.m