قه‌سه‌ده: له عه‌فرین شه‌ڕ سه‌خته، ٣٠ سه‌رباز و چه‌ته كوژران
قه‌سه‌ده ڕایگه‌یاند له ماوه‌ی ٢٤ كاتژمێری ڕابردوودا ٣٠ سه‌رباز و چه‌ته‌ی هێزه‌كانی داگیركه‌ر له عه‌فرین كوژراون.
قه‌سه‌ده ڕایگه‌یاند له ماوه‌ی ٢٤ كاتژمێری ڕابردوودا ٣٠ سه‌رباز و چه‌ته‌ی هێزه‌كانی داگیركه‌ر له عه‌فرین كوژراون.
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هێزه‌كانی سووریای دیموكراتی - قه‌سه‌ده له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماری شه‌ڕی ٢٤ كاتژمێری ڕابردوو (پهنجاوسێیهمین ڕۆژی به‌رخۆدانی سه‌رده‌م)ی عه‌فرینی ئاشكرا كرد. قه‌سه‌ده ڕایگه‌یاند له به‌ره‌كانی عه‌فرین شه‌ڕێكی سه‌خت له ئارادایه و تا ئێستا ٣٠ سه‌رباز و چه‌ته‌ی توركیا كوژراون.
ده‌قی ڕاگه‌یه‌ندراوی قه‌سه‌ده:
هه‌رچه‌نده ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بڕیاری ژماره ٢٤٠١ی بۆ ئاگربه‌ست له سووریای په‌سه‌ند كردووه، به‌ڵام سوپای توركیا به‌رده‌وامه له دڕندایه‌تیی خۆی دژی هه‌رێمی عه‌فرین و بڕیاره نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كان پشتگوێ ده‌خات. سوپای توركیای داگیركه‌ر هه‌موو ته‌كنه‌لۆژیایه‌كی سه‌ربازی به ئامانجی قڕكردنی گه‌لی عه‌فرین به‌كاردێنێت. له‌به‌رئه‌وه هێزه‌كانی ئێمه ناچار بوون مافی خۆپاراستنی ڕه‌وا به‌كاربێنن و وه‌ڵامی هێرشه‌كانی داگیركه‌ران بده‌نه‌وه.
شاری عه‌فرین
بۆردومانی فڕۆكه‌كانی توركیا له گه‌ڕه‌كه‌كانی شاری عه‌فرین به‌رده‌وامه. له بۆردومانی دوێنێدا، به‌شی منداڵانی نه‌خۆشخانه‌ی ئارڤین كرایه ئامانج.
جندرێس
له ته‌واوی گونده‌كانی به‌ره‌ی جندرێس له‌نێوان شه‌ڕڤانانی ئێمه و سوپای توركیای داگیركه‌ر شه‌ڕ ڕوویدا. شه‌ڕی هه‌ره سه‌خت له گوندی ساتیا ڕوویدا. له لایه‌كی دیكه‌وه سوپای داگیركه‌ر به چه‌كی قورس و فڕۆكه‌كانی هێرش ده‌كاته سه‌ر ئه‌م به‌ره‌یه.
بلبلێ
ته‌واوی گونده‌كانی بلبلێ بوون به مه‌یدانی شه‌ڕی نێوان شه‌ڕڤانه‌كانمان و سوپای داگیركه‌ر و چه‌ته‌كانی هاوپه‌یمانی. هاوكات له‌گه‌ڵ ئه‌م شه‌ڕانه، داگیركاریی توركیا به چه‌كی قورس و فڕۆكه‌كانی هێرشی كرده سه‌ر ئه‌و گوندانه. شه‌ڕی هه‌ره سه‌خت و بۆمبارانی هه‌ره دژوار له گوندی بێلێ بوو. له ئه‌نجامی شه‌ڕی دوێنێ كه له‌م به‌ره‌یه ڕوویدا، ١٩ سه‌رباز و چه‌ته‌ی توركیا كوژران.
شیێ
له به‌ره‌ی گونده‌كانی مشكێ، مخارا و چه‌قماقا له دوێنێوه شه‌ڕێكی سه‌خت له‌نێوان شه‌ڕڤانانی ئێمه و سوپای توركیای داگیركه‌ر و چه‌ته‌كانی ڕووده‌دات. له ئه‌نجامی ئه‌م شه‌ڕه‌دا ١١ سه‌رباز و چه‌ته كوژران. هاوكات له‌گه‌ڵ ئه‌م شه‌ڕانه، داگیركاریی توركیا به چه‌كی قورس و فڕۆكه‌كانی هێرشی كرده سه‌ر ئه‌م گوندانه.
s.m