قه‌سه‌ده: ١٢٥ سه‌رباز و چه‌ته‌ی توركیا كوژران
قه‌سه‌ده ڕایگه‌یاند، له ماوه‌ی ٢٤ كاتژمێری ڕابردوودا ١٢٥ سه‌رباز و چه‌ته‌ی توركیا له عه‌فرین كوژراون.
قه‌سه‌ده ڕایگه‌یاند، له ماوه‌ی ٢٤ كاتژمێری ڕابردوودا ١٢٥ سه‌رباز و چه‌ته‌ی توركیا له عه‌فرین كوژراون.
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هێزه‌كانی سووریای دیموكراتی - قه‌سه‌ده له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماری شه‌ڕی ٢٤ كاتژمێری ڕابردوو (پهنجاودوویهمین ڕۆژی به‌رخۆدانی سه‌رده‌م)ی عه‌فرینی ئاشكرا كرد. قه‌سه‌ده ڕایگه‌یاند ١٢٥ سه‌رباز و چه‌ته‌ی توركیا كوژراون.
ده‌قی ڕاگه‌یه‌ندراوی قه‌سه‌ده:
هه‌رچه‌نده ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بڕیاری ژماره ٢٤٠١ی بۆ ئاگربه‌ست له سووریای په‌سه‌ند كردووه، به‌ڵام سوپای توركیا به‌رده‌وامه له دڕندایه‌تیی خۆی دژی هه‌رێمی عه‌فرین و بڕیاره نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كان پشتگوێ ده‌خات. سوپای توركیای داگیركه‌ر هه‌موو ته‌كنه‌لۆژیایه‌كی سه‌ربازی به ئامانجی قڕكردنی گه‌لی عه‌فرین به‌كاردێنێت. له‌به‌رئه‌وه هێزه‌كانی ئێمه ناچار بوون مافی خۆپاراستنی ڕه‌وا به‌كاربێنن و وه‌ڵامی هێرشه‌كانی داگیركه‌ران بده‌نه‌وه.
شاری عه‌فرین
له دوێنێوه سوپای توركیای داگیركه‌ر و چه‌ته‌كانی بێ ناوبڕ به چه‌كی قورس و فڕۆكه هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر شاره‌كه و ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری.
جندرێس
له دوێنێوه ده‌وڵه‌تی توركیای داگیركه‌ر به چه‌كی قورس و فڕۆكه‌ی جه‌نگی گونده‌كانی شادرا و ئیسكا ده‌كاته ئامانج.
بلبلێ
له به‌ره‌ی گوندی كۆتانا، له دوێنێوه بێ ناوبڕ شه‌ڕێكی سه‌خت له‌نێوان شه‌ڕڤانانی قه‌سه‌ده و سوپای توركیای داگیركه‌ر و چه‌ته‌كانی هاوپه‌یمانی (داعش و ئه‌لنووسره) ڕووده‌دات. هه‌روه‌ها داگیركه‌ر به تۆپ و فڕۆكه هێرش ده‌كاته سه‌ر گونده‌كانی بلبلێ.
هێزه‌كانی ئێمه له‌م به‌ره‌یه چاودێری ئۆتۆمبێلێكی سه‌ربازیی داگیركه‌رانیان كرد و كردیانه ئامانج. ده‌ركه‌وت كه له ئۆتۆمبێله‌كه بۆمب باركراوه و داگیركه‌ران ویستوویانه ئاماده‌كاری هێرش بكه‌ن. له ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبێله‌كه له لایه‌ن هێزه‌كانمان، زیاتر له ٦٠ سه‌رباز و چه‌ته‌ی توركیا كوژران.
له به‌ره‌ی گونده‌كانی قزلباش قاشا و ده‌روێش شه‌ڕێكی تا بڵێی سه‌خت له ئارادایه. هێزه‌كانمان ده‌ستنیشانیان كرد كه له‌م شه‌ڕانه‌دا تا ئێستا ٣٠ چه‌ته كوژراون. له لایه‌كی دیكه‌وه سوپای توركیای داگیركه‌ر به چه‌كی قورس و فڕۆكه هێرش ده‌كاته سه‌ر ئه‌و گوندانه.
شێراوا
له به‌ره‌ی گوندی باسل شه‌ڕێكی تا بڵێی سه‌خت له ئارادایه و تا ئێستا ١٤ چه‌ته‌ی ده‌وڵه‌تی توركیا كوژراون. هه‌روه‌ها سوپای داگیركه‌ر به تۆپ و فڕۆكه هێرش ده‌كاته سه‌ر گونده‌كه.
له به‌ره‌ی گوندی ڤیلات ئهلقادی شه‌ڕ له‌نێوان شه‌ڕڤانانی قه‌سه‌ده و سوپای توركیای داگیركه‌ر و چه‌ته‌كانی بێ ناوبڕ به‌رده‌وامه. له ئه‌نجامدا ١٥ چه‌ته‌ی ده‌وڵه‌تی توركیا كوژران. له لایه‌كی دیكه‌وه سوپای داگیركه‌ر و چه‌ته‌كانی به چه‌كی قورس و فڕۆكه‌ی جه‌نگی گونده‌كان ده‌كاته ئامانج. شه‌ڕ له‌م به‌ره‌یه به‌رده‌وامه.
شه‌را
له به‌ره‌ی به‌نداوی مه‌یدانكێ گرووپێكی چه‌ته هه‌وڵیاندا به‌ره‌و به‌نداوه‌كه پێشڕه‌وی بكه‌ن. شه‌ڕڤانان شكستیان به‌و هه‌وڵه هێنا و چه‌ته‌كان ناچار بوون پاشه‌كشه بكه‌ن. هێزه‌كانمان ده‌ستنیشانیان كرد كه له‌و شه‌ڕه‌ی ناوچه‌كه ٦ چه‌ته كوژران.
ڕاجۆ
ده‌وڵه‌تی توركیای داگیركه‌ر به چه‌كی قورس و فڕۆكه‌ی جه‌نگی هێرشی كرده سه‌ر ناوچه‌ی ڕاجۆ و گوندی بیلال حه‌به‌شی و هه‌موو گونده‌كانی ناوچه‌كه‌ی كرده ئامانج.
s.m