قه‌سه‌ده: ٣١ سه‌رباز و چه‌ته كوژران؛ ٤ ئۆتۆمبێلی سه‌ربازی تێكشكێندران
قه‌سه‌ده ئاماری شه‌ڕ و به‌رخۆدانی ٢٤ كاتژمێری ڕابردووی هه‌رێمی عه‌فرینی به ڕاگه‌یه‌ندراوێك بڵاوكرده‌وه.
قه‌سه‌ده ئاماری شه‌ڕ و به‌رخۆدانی ٢٤ كاتژمێری ڕابردووی هه‌رێمی عه‌فرینی به ڕاگه‌یه‌ندراوێك بڵاوكرده‌وه.
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هێزه‌كانی سووریای دێمۆكراتی - قه‌سه‌ده له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماری شه‌ڕ و به‌رخۆدانی ٢٤ كاتژمێری ڕابردووی هه‌رێمی عه‌فرینی بڵاوكرده‌وه. قه‌سه‌ده ئاشكرای كرد: له چوارچێوه‌ی مافی پاراستنی ڕه‌وا، له به‌رانبه‌ر هێرشه‌كان خۆیان پاراستووه و له شه‌ڕدا ٣١ سه‌رباز و چه‌ته‌ی توركیا كوژراون و ٤ ئۆتۆمبێلی سه‌ربازیش تێكشكێندراون.
ده‌قی ڕاگه‌یه‌ندراوی قه‌سه‌ده:
هه‌رچه‌نده ئاگربه‌ستی ٣٠ ڕۆژه له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ڕاگه‌یه‌ندراوه، به‌ڵام هێرشی هۆڤانه‌ی سوپای توركیا و چه‌ته‌كانی له‌سه‌ر عه‌فرین بێ ناوبڕ به‌رده‌وامه. سوپای توركیای داگیركه‌ر هه‌موو ته‌كنه‌لۆژیای سه‌ربازی خۆی به ئامانجی قڕكردنی گه‌لی عه‌فرین به‌كاردێنێت. له‌به‌رئه‌وه هێزه‌كانمان ناچاربوون مافی خۆپاراستنی ڕه‌وا به‌كاربێنن و وه‌ڵامی هێرشی داگیركه‌ران بده‌نه‌وه. ئه‌نجامی چالاكییه‌كانی خۆپاراستن له هه‌رێمی عه‌فرین به‌م شێوه‌یه‌ن:
شه‌را
هێزه‌كانمان هێرشی سه‌ربازانی توركیا و گرووپه تێرۆریستییهكانیان له ده‌وروبه‌ری گوندی ئومه‌را شكاند و له‌نێوان هێزه‌كانمان و هێرشاكاراندا شه‌ڕ ڕوویدا. له ئه‌نجامدا ده‌وروبه‌ری گونده‌كه له چه‌ته‌كان پاك كرایه‌وه و زیانی گه‌وره به سه‌رباز و چه‌ته‌كان گه‌یشت. لێره ٢٠ چه‌ته كوژران و ئۆتۆمبێلێكی سه‌ربازیش به‌ته‌واوی تێكشكێندرا.
له به‌یانییه‌وه سه‌ربازانی توركیا و گرووپه چه‌ته‌كان به چه‌كی قورس تۆپبارانی گوندی ئومه‌را ده‌كه‌ن و هه‌تا كاتی ئاماده‌كردنی ئه‌م ڕاپۆرته تۆپباران به‌رده‌وامه. فڕۆكه‌جه‌نگییه‌كان زیاتر له ١٥ جار هێرشیان كرده سه‌ر گونده‌كه.
مابه‌تا
سه‌ربازانی توركیا و گرووپه چه‌ته‌كان له ده‌وروبه‌ری گوندی كوركا هێرشیان ئه‌نجامدا. شه‌ڕڤانانی ئێمه وه‌ڵامی هێرشه‌كه‌یان دایه‌وه و شه‌ڕ هاته ئاراوه. له ئه‌نجامدا ٤ چه‌ته كوژران.
شیێ
هه‌ردوو گونده‌كانی سه‌نارێ و ئانقهلێ ماوه‌ی ٣ ڕۆژه بێ ناوبڕ له لایه‌ن سه‌ربازانی توركیا و چه‌ته‌كانی ده‌كرێته ئامانج. شه‌ڕڤانانی ئێمه وه‌ڵامی هه‌موو هێرشه‌كانی داگیركه‌ریان دایه‌وه. هێرشی داگیركه‌ر به هاوكاری فڕۆكه و چه‌كی قورس ئه‌نجامدران. له ئه‌نجامی شه‌ڕی ئه‌و به‌ره‌یه ٧ چه‌ته كوژران.
جندرێس
سوپای توركیای داگیركه‌ر به چه‌كی قورس ناوه‌ندی جندرێس و گوندی یالانقۆز-ی كرده ئامانج. له ئه‌نجامی تۆپبارانی داگیركه‌راندا، به‌پێی زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كان ٢ هاوڵاتیی سیڤیل شه‌هیدبوون و ٣ هاوڵاتیی دیكه‌ش بریندار بوون. تۆپبارانی داگیركه‌ران هێشتا به‌رده‌وامه.
كۆپته‌ره‌كانی داگیركه‌ران له ئێواره‌دا هێرشیان كرده سه‌ر گوندی هێكچێ. هێرشه‌كه ڕووبه‌ڕووی وه‌ڵامی شه‌ڕڤانان بوویه‌وه. له ئه‌نجامدا بلدۆزهرێكی داگیركه‌ران تێكشكێندرا و یه‌كێكی دیكه‌ش بێكاریگه‌ر كرا.
ڕاجۆ
له ده‌وروبه‌ری گوندی مووسكێ شه‌ڕڤانانی یه‌په‌ژه هێرشی سه‌ربازانی توركیا و چه‌ته‌كانیان تێك‌شكاند. له ئه‌نجامدا ٢ ئۆتۆمبێلی سه‌ربازیی هێرشكاران تێكشكێندران و سه‌رنشینه‌كانیان كوژران.
شێراوا
سوپای توركیا و چه‌ته‌كانی به چه‌كی قورس گوندی جه‌له‌مێ-یان تۆپباران كرد و له ئه‌نجامدا زیان به ماڵی هاوڵاتیانی سیڤیل گه‌یشت. هه‌روه‌ها چه‌ند گوندنشینێك بریندار بوون.
s.m