قه‌سه‌ده: ٣٦ سه‌رباز و چه‌ته‌ی توركیا كوژران
قه‌سه‌ده ئاماری شه‌ڕ و به‌رخۆدانی ٢٤ كاتژمێری ڕابردووی هه‌رێمی عه‌فرینی ڕاگه‌یاند و ده‌ستنیشانی كرد له ڕۆژێكدا ٣٦ سه‌رباز و چه‌ته‌ی توركیا كوژراون و ژماره‌یه‌كی زۆریشیان برینداربوون.
قه‌سه‌ده ئاماری شه‌ڕ و به‌رخۆدانی ٢٤ كاتژمێری ڕابردووی هه‌رێمی عه‌فرینی ڕاگه‌یاند و ده‌ستنیشانی كرد له ڕۆژێكدا ٣٦ سه‌رباز و چه‌ته‌ی توركیا كوژراون و ژماره‌یه‌كی زۆریشیان برینداربوون.
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هێزه‌كانی سووریای دێمۆكرات - قه‌سه‌ده له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماری ٢٤ كاتژمێری ڕابردووی شه‌ڕ و به‌رخۆدانی هه‌رێمی عه‌فرینی له به‌رانبه‌ر هێرشی داگیركاریی ده‌وڵه‌تی توركیا و چه‌ته‌كانی ڕاگه‌یاند.
ده‌قی ڕاگه‌یه‌ندراوی قه‌سه‌ده:
شه‌را
هێزه‌كانمان ئێواره‌ی دوێنێ له ده‌وروبه‌ری گوندی دێر سه‌وا له دژی ئۆتۆمبێلێكی سه‌ربازیی سوپای توركیای داگیركهرچالاكییهكیان ئه‌نجامدا. له ئه‌نجامدا ئۆتۆمبێله‌كه تێكشكێنرا و ئه‌و كه‌سانه‌ی تێیدابوون كوژران.
له هه‌مان كاتدا گوندی شه‌را بوو به ئامانجی هێرشی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیای داگیركه‌ر.
هێزه‌كانمان له گوندی دێرسوان سهرچهتهیهكی گرووپی «سوڵتان مووراد»یان به ناوی «حه‌سه‌ن ئه‌لئه‌حمه‌د - ناسراو به بابۆ عه‌لی» كوشت.
فڕۆكه‌كانی سوپای توركیای داگیركه‌ر شه‌وی ڕابردوو له كاتژمێر ٨ تا ٩ گوندی مه‌ریه‌مین-یان بۆردومان كرد.
هێزه‌كانی ئێمه شه‌وی ڕابردوو له گوندی ئهلئاقینه ئامێرێكی سه‌ربازیی سوپای توركیای داگیركه‌ریان كرده ئامانج و تێكیان شكاند.
ماباتا (ئهلمهبهتلی)
سوپای توركیای داگیركه‌ر له دوێنێوه گونده‌كانی سارا، شه‌یتانا و گرده‌كانی ده‌وروبه‌ری ناوچه‌ی ماباتایان بۆمباران كرد. له هه‌مان كاتدا شه‌ڕ له‌نێوان هێزه‌كانمان و سوپای توركیا و چه‌ته‌كانی ڕوویدا.
ڕاجۆ
هێزه‌كانمان چالاكییه‌كیان له دژی خاڵێكی سه‌ربازیی سوپای توركیا و چه‌ته‌كانی ئه‌نجامدا. له ئه‌نجامی چالاكییه‌كه‌دا خاڵه سه‌ربازییه‌كه به ته‌واوی ڕووخێنرا و ژماره‌یه‌كی زۆری سه‌ربازی سوپای توركیا و چه‌ته‌كانی كوژران. ڕێژه‌یه‌كی زۆری چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی و پێداویستی سه‌ربازیی كه‌وته ده‌ستی شه‌ڕڤانانی ئێمه.
له به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆوه له ده‌وروبه‌ری گوندی مۆسكا له‌نێوان هێزه‌كانمان و سوپای توركیای داگیركه‌ر و چه‌ته‌كانی شه‌ڕ ڕوویدا. تا ئاماده‌كردنی ئه‌م ڕاپۆرته شه‌ڕ به‌رده‌وامه، له هه‌مان كاتدا تۆپبارانی گونده‌كه ده‌كرێت.
شه‌را
ته‌واوی گونده‌كانی ده‌وروبه‌ری شێراوا به فڕۆكه و چه‌كی قورس كرانه ئامانج و هێرشیان كرایه سه‌ر. سوپای توركیا و چه‌ته‌كانی هێرشیان كرده سه‌ر كاروانی ئه‌و هاوڵاتییه سیڤیلانه‌ی كه بۆ پشتگیریی عه‌فرین ڕوویان له هه‌رێمه‌كه ده‌كرد. له ئه‌نجامدا چه‌ندین هاوڵاتی شه‌هید و برینداربوون.
دیمه‌نێكی دیكه‌ی دڕندایه‌تیی سوپای توركیای داگیركه‌ر و چه‌ته‌كانی له دژی به‌ها مرۆڤایه‌تییه‌كان ده‌ركه‌وت؛ هاوڵاتییه‌كی سیڤیلی عه‌فرین كاتێك داوای تراكتۆره‌كه‌ی له سوپای داگیركه‌ر و چه‌ته‌كان ده‌كرده‌وه، به‌شێوه‌یه‌كی هۆڤانه له لایه‌ن چه‌ته و سه‌ربازه‌كان كوژرا.
شاری عه‌فرین
له ڕۆژانی ڕابردووه‌وه به ئامانجی كۆچبه‌ركردنی گه‌لی عه‌فرین، سوپای داگیركه‌ر و چه‌ته‌كانی به چه‌كی قورس شاری عه‌فرین تۆپباران ده‌كه‌ن. شه‌وی ڕابردوو ژماره‌یه‌كی زۆر تۆپ هاویشترانه شاره‌كه و ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری.
شیێ (شێخ حه‌دید)
هێزه‌كانمان له گوندی هیجێ له دژی خاڵێكی سوپای توركیای داگیركه‌ر و تێرۆریسته‌كانی چالاكییه‌كیان ئه‌نجامدا. له ئه‌نجامدا خاڵهكه به‌ته‌واوی ڕووخێنرا و ٨ چه‌ته كوژران.
به‌پێی سهرچاوهتایبهتهكان له ماوه‌ی ٢٤ كاتژمێری ڕابردوودا ٣٦ سه‌ربازی سوپای توركیای داگیركه‌ر و چه‌ته‌كانی كوژراون و ١٦ی دیكه‌ش برینداربوون.
S.M