قه‌سه‌ده: ٤٠ سه‌رباز و چه‌ته‌ی توركیا له عه‌فرین كوژران
قه‌سه‌ده ئاشكرای كرد له ماوه‌ی ٢٤ كاتژمێری ڕابردوودا ٤٠ سه‌رباز و چه‌ته‌ی ده‌وڵه‌تی توركیای داگیركه‌ر له عه‌فرین كوژراون.
قه‌سه‌ده ئاشكرای كرد له ماوه‌ی ٢٤ كاتژمێری ڕابردوودا ٤٠ سه‌رباز و چه‌ته‌ی ده‌وڵه‌تی توركیای داگیركه‌ر له عه‌فرین كوژراون.
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هێزه‌كانی سووریای دێمۆكرات - هه‌سه‌ده ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه و ئاماری شه‌ڕ و به‌رخۆدانی ٢٤ كاتژمێری ڕابردووی عه‌فرینی ئاشكرا كرد.
قه‌سه‌ده ڕایگه‌یاند، له ماوه‌ی ٢٤ كاتژمێری ڕابردوودا، له ناوچه‌كانی ڕاجۆ و شه‌را لانی كه‌م ٤٠ سه‌رباز و چه‌ته‌ی توركیا كوژراون. هه‌روه‌ها تانكێك له گوندی دێرسوان ته‌قێندراوه‌ته‌وه و گورز له ٢ زرێپۆش دراوه.
ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی قه‌سه‌ده:
شاری عه‌فرین
دوێنێ كاتێك هاوڵاتیانی حه‌له‌ب گه‌یشتنه عه‌فرین، له هه‌مان كاتدا سوپای توركیای داگیركه‌ر و چه‌ته‌كانی دڕندایه‌تیی خۆیان له دژی هه‌رێمه‌كه زیاتر كرد و ٨ تۆپیان هاویشته گه‌ڕه‌كه‌كانی مه‌حموودیه و ئه‌شره‌فیه. تۆپباران تا كاتژمێر ٢١:٠٠ به‌رده‌وام بوو. هه‌روه‌ها داگیركه‌ران تا دره‌نگانی شه‌و به چه‌كی قورس گوندی كهفهرشیلێ و ده‌وروبه‌رییان كرده ئامانج.
شیێ
له ده‌وروبه‌ری گونده‌كانی هێكچێ و مه‌روان له‌نێوان شه‌ڕڤانانی ئێمه و داگیركه‌راندا پێكدادان ڕوویدا. له هه‌مان كاتدا هێزه‌كانی داگیركه‌ر به فڕۆكه و تانك ده‌ڤه‌ره‌كانی شه‌ڕیان بۆمباران كرد.
پێكدادان دوێنێ كاتژمێر ١٥:٠٠ ده‌ستی پێكرد و تا دره‌نگانی شه‌و به‌رده‌وام بوو. كاتژمێر ١٩:٣٠ مه‌یدانی پێكدادانه‌كان به‌رفره‌وانتر بوو و گوندی سه‌نارێ و ئانقهلێ-شی گرته‌وه. فڕۆكه‌كان بۆردومانه‌كانی خۆیان له‌سه‌ر ئه‌و گوندانه چڕتر كرده‌وه و تا دره‌نگانی شه‌و هێرشه‌كان به‌رده‌وام بوون.
ئه‌مڕۆ كاتژمێر ٥ سه‌ربازانی سوپای توركیا و چه‌ته‌كانی دووباره هێرشیان كرده‌وه سه‌ر گوندی هێكچێ و به تانك تۆپبارانی گونده‌كه و ده‌وروبه‌رییان كرد. تا ئاماده‌كردنی ئه‌م ڕاپۆرته پێكدادان به‌رده‌وام بوون.
شه‌را
سه‌رجه‌م گونده‌كانی ناوچه‌كه كرانه ئامانجی هێرشه دڕندانه‌كانی سوپای داگیركه‌ر و زۆربه‌ی تۆپبارانه‌كان له دژی گونده‌كانی ئه‌لكێ و مه‌زارا شه‌هید ڕه‌فیق-ی گوندی مه‌تینا بوو. تۆپباران دوێنێ تا كاتژمێر ٢٣:٠٠ به‌رده‌وام بوو.
ئه‌مڕۆ كاتژمێر ٥ی به‌ره‌به‌یان، داگیركه‌ران گونده‌كانی ئیكدام، شمشك، عه‌ره‌بوێران و دێرسوان-یان تۆپباران كرد. له هه‌مان كاتدا جموجۆڵی فڕۆكه‌كان له‌سه‌ر ئه‌و گوندانه به‌رده‌وام بوو. پێكدادان تا ئاماده‌كردی ئه‌م ڕاپۆرته به‌رده‌وام بوو.
له پێكدادانه‌كانی گوندی دێرسواندا، شه‌ڕڤانانی ئێمه تانكێك و دوو ئۆتۆمبێلی جۆری «BMB»یان بێ كاریگه‌ر كرد. شه‌ڕڤانان ئاشكرایان كرد لانی كه‌م ٢٠ چه‌ته و سه‌ربازی توركیا كوژراون.
ڕاجۆ
دوێنێ كاتژمێر ١٥:٠٠ له ده‌وروبه‌ری گوندی هۆپكا-دا، له‌نێوان شه‌ڕڤانانی ئێمه و داگیركه‌راندا شه‌ڕ و پێكدادان ڕوویدا و تا دره‌نگانی شه‌و به‌رده‌وام بوو. شه‌ڕڤانانی ئێمه پشتراستیان كرده‌وه كه لێره‌ش نزیكه‌ی ٢٠ چه‌ته و سه‌ربازی توركیا كوژراون.
سوپای داگیركه‌ر ئه‌مڕۆ كاتژمێر ١٠ به چه‌كی قورس گونده‌كانی ناوچه‌كه‌ی تۆپباران كرد و هه‌تا ئاماده‌كردنی ئه‌م ڕاپۆرته هێرشه‌كه به‌رده‌وام بوو.
مابه‌تا
له ده‌وروبه‌ری گوندی حه‌بۆ له‌نێوان شه‌ڕڤانانی ئێمه و داگیركه‌ران پێكدادان هاته ئاراوه و تا ئاماده‌كردنی ئه‌م ڕاپۆرته پێكدادانه‌كان به‌رده‌وام بوون.
بلبلێ
ئه‌مڕۆ كاتژمێر ١٠ سوپای داگیركه‌ر به چه‌كی قورس گونده‌كانی ناوچه‌كه‌ی تۆپباران كرد. تۆپبارانی هه‌ره زێده‌ی داگیركه‌ران له دژی گوندی ئوگا، قه‌سته‌ل، قه‌سته‌ل خدریا، شهرقیا و باخچه بوو. له هه‌مان ده‌ڤه‌ر له‌نێوان شه‌ڕڤانانی ئێمه و داگیركه‌راندا پێكدادانی قورس ڕوویدا و تا ئاماده‌كردنی ئه‌م ڕاپۆرته شه‌ڕ و پێكدادان به‌رده‌وام بوو.
ش. م