قەسەدە ئاماری هێرشەکانی ٢٤ کاتژمێری ڕابردووی ئاشکرا کرد
ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکرات (قەسەدە) ئامارەکانی ٢٤ کاتژمێری ڕابردووی هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک و چەتەکانی ڕاگەیاند.
ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکرات (قەسەدە) ئامارەکانی ٢٤ کاتژمێری ڕابردووی هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک و چەتەکانی ڕاگەیاند.
ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سوریا دیموکرات (قەسەدە) لەبارەی شەڕ و بەرخۆدانەکانی ٢٤ کاتژمێر ڕابردوو کە پەنجا و دووەمین ڕۆژی (بەرخۆدانی شەڕەف)ە، ڕاگەیانداراوێکی بڵاو کردەوە.
راگەیاندراوەکەی قەسەدە بەم شێوەیەیە:
"سوپای تورکی داگیرکەر و گرووپە چەتەکانی، لە هێرش و جموجۆڵی چاودێریی لە سەرتاسەری بەرەکانی شەڕ بەردەوامن.
ئهبوو ڕاسهن
سوپای تورکی داگیرکەر و چەتەکانی، لە دەوروبەری ئەبوو ڕاسەن هێرشەکانیان بە چەکی قورس و پشتیوانی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان بەردەوامن. چەتەکان لە گوندەکانی تەل محەمەد و تەل وەرد هێرشیان کردە سەر هەرێمی نیشتەجێبوونی هاوڵاتیانی سڤێل و سەنگەرەکانی شەڕڤانانی ئەنجومەنی سەربازی سریانی.
عهین ئیسا
سوپای داگیرکەر و چەتەکانی، گوندەکانی سەر بە عەین عیسا و قز ئالی-یان بە شێوەیەکی سەخت تۆپباران کرد و چەندین ناوچەی نیشتەجێبوونی هاوڵاتیانی سڤیلیان کردە ئامانج. هەروها گوندەکانی زەنوبا و کۆرکی لە ڕێگەی تانک و تۆپەوە بۆردومان کران و زیانی مادی گەیشتوەتە موڵک وماڵی هاوڵاتیان.
لە ئەنجامی هێرشەکانی سوپای داگیرکەر بە چەکی قورس و فڕۆکەی بێ فڕۆکەواندا دوو هەڤاڵمان شەهید بوون و ٢ هەڤاڵیشمان بریندار بوون".
ف.ق