قەسەدە ئەنجامی شەڕ و بەرخۆدانی ٢٤ کاتژمێری ڕابردووی بڵاوکردەوە

قەسەدە لە ڕاگەیەنراوێکدا ئەنجامی شەڕ و بەرخۆدانی ٢٤ کاتژمێری ڕابردووی بلاوکردوە و ڕایگەیاند، سوپای تورکی داگیرکەر و گروپە چەتەکانی هێرشەکانیان بۆ سەر رێگەی (M4) چڕ کردووەتەوە.

قەسەدە لە ڕاگەیەنراوێکدا ئەنجامی شەڕ و بەرخۆدانی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو واتە ٤٥ مین ڕۆژی هێرشەکانی بلاوکردوە.
لە ڕاگەیەنراوەکەدا دەوترێت، سوپای تورکی داگیرکەر و گروپە چەتەکانی لە سەرانسەری هێڵی بەرەی شەڕ هێرش و جموجوولەکانی داگیرکەری فراوان کردووەتەوە. بە تایبەتی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتەکانی بۆ سەر ڕێگەی (M4) زیادیکردووە.
تل تەمر
سوپای تورکی داگیرکەر و چەتەکانی لە گوندی لەیلان  هەوڵی بەدەستهێنانی ناوچەی زیاتریان دا و هەوڵیاندا ناوچەکە داگیر بکەن.
عەین عیسا
لە دەورەبەری گوندی مەسعودیە، سوپای داگیرکەر و چەتەکانی پەلاماری هاوڵاتیە مەدەنیەکانیاندا. هەروەها جەبخانەی سوپای تورکی داگیرکەر لەناو عەمباری گەنمدا تەقەیەوە و لە ئەنجامدا ژمارەیەکی زۆر چەتە و سەربازی تورک کوژران.
قزعەلی
هێزەکانی داگیرکەر بە ئۆبۆس و تانک هێرشیان کردە سەر گوندەکانی کەفیفا و زەنوبا. هەروەها جموجووڵی فڕۆکەکانیش بەردەوامە.
لە ئەنجامی هێرشی سوپای داگیرکەر دا هەڤاڵێکمان شەهید بووە و هەڤاڵێکیشمان بریندار بووە."
ف.ق