قەسەدە ئەنجامی هێرشەکانی ٢٤ کاتژمێری رابردووی داگیرکەرانی ئاشکرا کرد
ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی قەسەدە ئەنجامی هێرش و داگیرکەرییەکانی سوپای تورکی داگیرکەر و چەتەکانی بۆ سەر باکور و رۆژهەڵاتی سوریای ئاشکرا کرد.
ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی قەسەدە ئەنجامی هێرش و داگیرکەرییەکانی سوپای تورکی داگیرکەر و چەتەکانی بۆ سەر باکور و رۆژهەڵاتی سوریای ئاشکرا کرد.
هێزەکانی سوریای دیمۆکراتیک-قەسەدە لە راگەیێنراوێکدا جەختی کردەوە کە هێرشە داگیرکەرییەکان بەردەوامن و لە ئێستادا هەوڵ دەدەن پانتایی داگیرکەرییەکانیان بەرفراوان بکەن.
راگەیێنراوەکە بەم شێوەیەیە:
"جموجۆڵی سەربازیی سوپای تورکی داگیرکەر و گروپە چەتەکانی لە سەرتاسەری ناوچەکە بەردەوامە و بە مەبەستی بەرفراوانکردنی پانتایی داگیرکەرییەکانییان، چەندین ناوچەیان کردووەتە ئازانج و هێرش دەکەن سەریان.
ئەبو راسان
سوپای داگیرکەر و چەتەکانی لە گوندی ئینگ ئەل-هەواو عبدولحەی بە چەکی قوڕس هێرشیان بردە سەر ناوچە مەدەنییەکان و بە هەمان شێوە لە هەوڵی داگیرکردنی ناوچەی تردان. لە هەمان کاتدا جموجۆلی فڕۆکەی کەشف بۆ سەر ناوچەکەش بەردەوامییان هەیە.
تل تەمر
سوپای تورک بە چەکی قوڕسی وەکو ئۆبوس و هاوەن گوندەکانی تل مەناخ و ئوم ئەلکێف و تل تەول-یان بە شێوەیەکی چڕ بۆردومان کرد و لە هەمان کاتدا فرۆکەی بێ فڕۆکەوانی سوپای داگیرکەرانیش بەسەر ناوچەکەوە بەردەوەامن.
عین عیسا
سوپای داگیرکەران و هێزە روسییەکان، دوای ئەوەی لە دەوروبەری کۆگاکانی گەنم لە ناوچەی شێرگرات گەشتێکی سەربازییان ئەنجام دا، سوپای داگیرکەران بە ژمارەیەکی زۆری چەتەکانییەوە و بە تانک و تۆپ و چەکی قوڕس ئەو کاگایانەیان داگیر کردو لەوێ جێگیر بوون.
لە ئەنجامی هێرشی داگیرکەران و گروپە چەتەکانیدا، ٢ لە هەڤاڵانمان بریندار بوون.
ز.ش