قەسەدە ئەنجامەکانی ٣٠یەمین ڕۆژی ((بەرخۆدانی سەردەمی))ی ئاشکرا کرد

ناوەندی ڕاگەیاندی هێزەکانی سووریای دیموکراتیک -قەسەدە ئەنجامەکانی ٢٤ کاتژمێری ڕابردووەی شەڕی عەفرینی ئاشکرا کرد.

قەسەدە ڕایگەیاند ؛کە هێزەکانیان لە دژی مۆڵگەی تیرۆریستان لە گوندی ئاقچێلێ چالاکیێکی سەرکەوتووانەیان ئەنجام داوە، وتوانراوە گورزی قورس لە سوپای تورکیا بدەن.

سوپای تورکیا بەردەوامە لە بۆردمان وتۆپ بارانی گوند و ناوچەکانی عەفرین. شەڕ تا کاتی ئامادەکردنی ئەم ڕاپۆرتە بەردەوامە.

دەقی ڕاگەیندراوەکەی قەسەدە؛

(شێرا)

دوێنێ ئێوارە تا درەنگانی شەو سوپای داگیرکەری تورکیا و چەتەکانی بەرەی نوسرە بە چەکی قورس گوندی کوبالکا-یان تۆپ باران کرد.

لە ئەنجامی ئەو تۆپ بارانەدا ژمارێک هاوڵاتی مەدەنی بریندار بوون و زیانی مادی زۆرگەیشتە ماڵ وحاڵی هاوڵاتیان.

دوێنێ ئێوارە تا درنگانی شەو لە نزیک گوندی دیکماداش شەڕێکی قورس لە نێوان شەڕڤانان و سوپای تورکیا هاتە ئاراوە، هاوکات گوند بە چەکی قورس تۆپ باران کرا.

شەڕ لە دیکماداش تە دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ بەردەوام بو.

گوندی چێما لە لایەن سوپای تورکیا و چەتەکانی بەروەی نوسرە بە خەستی تۆپ باران کرا.

- لە نزیک  گوندی دراقیا وساریجک شەڕ لە نێوان سوپای تورکیا و شەڕڤانان هاتە ئاراوە. هاوکات سوپای تورکیا تا بەرەبەیان گوندەکەیان تۆپ باران کرد.

(جندرێس)

تۆپ بارانی گوندەکانی ناوچەی جندرێس لە لایەن سوپای داگیرکەری تورکیا وچەتەکانی بەرەی نوسرە بەردەوامە.

٤ گولە تۆپ بەر گوندی کانی مۆرێک کەوت.

سوپای تورکیا ڕۆژهەڵاتی جندرێس و گوندەکانی بەرانبەر بنەکە سەربازییەکانی خۆیانی تۆپ باران کرد.

سوپای تورکیا گوندی دێوای بە جەکی قورس تۆپ باران کرد، تۆپ باران تا بەرە بەیانی بەردەوام بو.

هێزەکانمان لە نزیک گوندی ئاقچەلێ لە دژی سوپای تورکیا چالاکییان ئەنجام دا و لە ئەنجامی ئەو چالاکییەدا گورزی قورسیان لە سوپای تورکیا دا.

دوژمن کە لەم شەڕانەدا بێ دەسکەوت بووە، ڕۆی هێناوەتە تۆپ بارانی بێ سەر وبەری ناوچەکە.

فڕۆکە سیخوڕییەکانی سوپای تورکیا بەسەر ناوچەکەدا ئەسوڕێنەوە .

(بلبلێ)

گوندی شێخۆرەزێ دوێنێ ئێوارە بووە ئامانجی فڕۆکە شەڕکەرەکان و تۆپ خانەکانی سوپای تورکیا،

ناوچەی بلبلێ بەگشتی لەلایەن سوپای تورکیاوە بە خەستی تۆپ باران کرا.

(ڕاجۆ)

 گوندەکانی ئەو هەرێمە لە دوێنێ ئێوارە تا بەرەبەیانی ئەمڕۆ بە چەکی قورس تۆپ باران کران.

تۆپ بارانی بە شێوازێکی بێ سەروبەر تا ئیستاش بەردەوامە.

فڕۆکە سیخوڕییەکان بەسەر ئاسمانی ناوچەکەوە ئەسوڕێنەوە.

(شێێ)

لە دوێنێ ئێوارە تاکو بەرەبەیانی ئەمڕۆ گوندەکانی ناوچەی شێی بە خەستی تۆپ باران کران،

لە کاتژمێرەکانی پاش نیوەڕۆوە جارێکی دیکە تۆپ بارانی ناوچەکە بەردەوامە، هەروەها فڕۆکەسیخوڕییەکانی سوپای تورکیا تا کاتی ئامادە کردنی ئەم ڕاپۆرتە بە سەر ئاسمانی ناوچەکەوە ئەسوڕێنەوە.

(عەفرین)

لە کاتژمێرەکانی ئێوارەی دوێنێوە تاکو بەرەبەیانی ئەمڕۆ ناوچەکانی دەوروبەری عەفرین تۆپ باران کران.

(ماباتا)

سوپای داگیرکەری تورکیا گوندەکانی هێبۆ،ساریا،دیمیلیا، بێدینا-یان بە چەکی قورس تۆپ باران کرد،

تۆپ بارانەکان بەردەوامە،

سوپای تورکیا گوندی بدینا بە خەستی تۆپ باران ئەکات.

ک-ش