قەسەدە: ئەو دیمەنانەی کە میدیاکانی تورکیا بڵاوی دەکەنەوە دوورە لە ڕاستی

قەسەدە دەربارەی بۆردمانی نەخۆشخانەی ئاڤرین-ی عەفرین لە لایەن سوپای داگیرکەری تورکیاوە، بەیاننامێکی بڵاوکرادوە و دەستنیشانی کرد،سوپای تورکیا و میدیاکانی حکومەتی تورکیا دەیانەوێت ئەو تاوانە جەنگیانەی کە لە هەرێمەکە ئەنجامیانداوە بشارنەوە.

ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکراتی- قەسەدە ڕایگەیاند، فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورکیای داگیرکەر نەخۆشخانەی ئاڤرین-ی عەفرین-یان بۆردمان کردووە . و حکومەتی فاشیستی تورکیا و چاپەمەنی تورکیا دەیانەوێت بە بڵاوکردنەوەی دیمەنی ساختە ڕاستی تاوانی جەنگ بشارنەوە.

قەسەدە دەربارەی بۆردمانی نەخۆشخانەی ئاڤرین-ی عەفرین  لەلایەن سوپای تورکیاوە زانیاری وردی بڵاوکردەوە:

سوپای تورکیا هەوڵ دەدات ئەو کۆمەڵکوژییانەی کە لە عەفرین ئەنجامی دەدات بشارێتەوە، هەر بەو ئامانجە میدیاکانی تورکیا بانگەشەی درۆ بڵاو دەکەنەوە.

لە ڕێکەوتی ١٦ی ئادار/٢٥ ڕەشەمە-ی ٢٠١٨ نەخۆشخانەی ئاڤرین-ی عەفرین لە لایەن سوپای تورکیاوە کرایە ئامانج و بە هۆی ئەوبۆردمانانەوە بە دەیان هاووڵاتی مەدەنی شەهید و بریندار بوون.

هەروەها خەسارێکی یەجگار زۆر گەییشتە نەخۆشخانەی ئاڤرین کە بە هەزاران برینداری تێدا چارەسەر دەکرا.

دوای ئەو بۆردمانە ئاژانسی هەواڵنێری ئانادۆڵی تورکی بە بڵاوکردنەوەی دیمەنی بینایەتێکی تەنیشت نەخۆشخانەی ئاڤرین هەوڵی دا کە بیسەلمێنێت کە فڕۆکەکانی تورکیا نەخۆشخانەکەیان بۆردمان نەکردووە.

 ئێمە بۆ ڕایگشتی ئاشکرای دەکەین کە ئەو بینایەتەی کە لەمیدیاکانی تورکیادا نیشان دەدرێت نەخۆشخانەی ئاڤرین نییە  و بینای چاپخانەی عەفرینە کە لە تەنیشت نەخۆشخانەی ئاڤرین جێی گرتووە.

لە چەند گرتە ڤیدیۆییدا بۆردمانی نەخۆشخانەی ئاڤرین تۆمار کراوە.

لینکی بە دیکۆمنێت کردنی هێرشی نەخۆشخانەی ئاڤرین

http://sdf-press.com/2018/03/مشاهد-تؤكد-تعرض-مشفى-آفرين-للقصف-الترك/

ئەو دیمەنانەی کە لە سەر ماڵۆەڕی فەرمی قەسەدە بڵاو کراوەتەوە:

http://sdf-press.com/wp-content/uploads/2018/03/WhatsApp-Video-2018-03-17-at-2.38.15-PM-2.mp4?_=1

http://sdf-press.com/wp-content/uploads/2018/03/WhatsApp-Video-2018-03-17-at-2.38.15-PM-1.mp4?_=2

 

ک-ش