قەسەدە بنکەیەکی سوپای تورکی تێکشکاند کە تۆپبارانی عەندی وەری دەکرد

هێزەکانی سوریای دیموکرات وەڵامی تۆپخانەکانی سوپای داگیرکەری تورکیای دایەوە کە گوندی عەیندیوەری دێرکیان تۆپباران دەکرد لە رۆژهەڵاتیترین خاڵی سوریا، لە میانەی وەڵامدانەوەکە بنکەی تۆپخانەکەی بە تەواوی تێکشکاندووە.

پەیامنێری ئاژانسی هاوار لە دێرک کە رووماڵی هێرشەکانی سوپای تورک دەکات بۆ سەر ناوچەکە رایگەیاند، تۆپارانی سوپای تورکیا بۆ سەر گوندی مائهولە بەردەوامە، هاوکات سوپای سوریای دیموکرات وەڵامی سەرچاوەی تۆبپارانەکەی ناوچەکەی داوەتەوە وە تۆپبارانی کردووە.

پەیامنێرەکە ئەوەشی راگەیاندووە، شەڕڤانان توانیویانە ئەو تۆپخانەیە بە تەواوەتی تێکبشکێنن و لەناوی ببەن.

ک-ش