قەسەدە بە تۆپباران وەڵامی تۆپبارانەکانی سوپای تورک دەداتەوە

هێزەکانی سوریای دیموکرات، بە تۆپباران وەڵام تۆپبارانەکانی تورکیا دەدەنەوە.

لەو چواچێوەیەشدا لە هەردوو گوندی سیلیم و بوبان-ی سەر بە کۆبانێ، ئەمڕۆ تۆپخانەکانی هێزەکانی سوریای دیموکرات دوو بنکەی سەربازیی سوپای داگیرکەریان کردە ئامانج.

هەروەها لە گوندەکانی رۆژهەڵاتی کۆبانێ تۆپخانەکانی تورکیا هەردوو گوندی عەلی شار و بوزوک-ی کردە ئامانج، هێزەکانی سوریای دیموکراتیش وەڵامیان دایەوە.

ف.ق